هەرێمی كوردستان و شانشینی مەغریب پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان دەدەن
 
رۆژی 2/3/2016 شاندێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە شانشینی مەغریبی عەرەبی بە سەرۆكایەتی بۆتان دزەیی راوێژكاری باڵیۆز سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی ئابووری ناوچەكە و پەرەپێدانی ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی مەغریب كرا.
سەرۆكی شاندی میوان رایگەیاند: ئێمە وەكو باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی مەغریب ئارەزوو دەكەین شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەغریب بكەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، ئێمەش وەكو باڵیۆزخانە ئامادەین بۆ رێكخستنی دیدار لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان و خاوەن كارانی مەغریب.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور وێڕای سوپاس و دەست خۆشی، ئامادەیی دەربڕی كە لە ماوەی داهاتوو وەكو شاندێكی بازرگانی لەسەر ئاستی هەرێم سەردانی مەغریب بكەن و بتوانن لەرێگەی ئەم سەردانەوە پەیوەندی بازرگانی ببەستن لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان و خاوەن كارانی مەغریب.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێنج شەممە, 03 ئازار 2016 08:39

(IFC) لە بارەگای ژوور ئۆفیسیگ دەكاته وە

لە چوارچێوەی جێبەجی كردنی ناوەرۆكی رێكەوتننامەكەیاندا كە لە 22/12/2015 واژوویان كردبوو ، رۆژی 1/3/2016 شاندێكی رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IFC) سەر بە بانكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی د. ئەمیرە سەعید لێپرسراوی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازیان لێكرا. 
لە دیدارێكدا باس لە دامەزراندنی پەیمانگایەك و دانانی پەیڕەو و پرۆگرامی ئەو پەیمانگایە كرا تا لە رێگای ئەوەوە هاوكاری پرۆژەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت لەم بارەیەوە د. ئەمیرە سەعید وتی: ئێمە بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پەیمانگایەك دادەمەزرێنین كە ئەنجومەنێك بە ناوی ئەنجوومەنی ئەمینداران بەرێوەی دەبات ، ئەم ئەنجوومەنە لە چەندین كەسایەتی بواری بزنس پێك دەهێنرێت و ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور نوێنەری لەو ئەنجوومەندا وەك نوێنەری ژوور ئەندام دەبێت ئەوانیتریش بەهەماهەگی لەگەل ژوور دیاری دەكرێن لە بانكەكان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ، لە رێگای هەڵبژاردنەوە یەكێك دەكرێت بە سەرۆكی ئەم ئەنجومەنە و پەیڕەو و پرۆگرامی ئەم پەیمانگایە لە لایەن ئەم ئەنجومەنەوە دەبێت هەروەها لە لایەن چەند كۆمپانیایەكی گەورە سپۆنسەری بۆ دەكرێت ، نووسینگەی ئەم پەیمانگەیە لە ژووری بازرگانیدا دەبێت بۆیە شاندی میوان داوای دابين كردنی ئەو ئۆفیسەیان كرد  هاوكاریان ویست بۆ دۆزینەوی كەسانی بە توانا و كارا بۆ ئەنجوومەنەكە .  
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕی و ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا لە هاوكاری كردنیان بە دابینكردنی شوێن بۆ ئەم پەیمانگایە و هەولدان بۆ رێكخستنی ئەنجوومەنەكە و دابینكردنی هۆڵەكانی ژوور بۆ بەڕێوەچوونی خولەكانی پەرەپێدان بۆ پرۆژەكان پیشاندا .
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەن یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری وەك نوێنەری خۆیان بۆ ئەم پەیمانگایە دابنێن.
بۆئەم مەبەستە بریاری پێویست بۆ جێبەجێ داواكاریەكانیان درا ، وا چاوەروان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پەیمانگەیە دابمەزرێت لە بارەگای لە لایەن ستاڤێكی تایبەتیەوە كە (IFC)ئامادەی دەست بە كارەكانی بكات .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑