تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 31 ئازار 2016
ژوور بەرنامەیەك بۆ هاوكاری پێشمەرگە دادەڕێژێت
 
لە چوارچێوەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی لە قۆناغێكی تری بەرنامەكانی هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ژوور بەرنامەیەك بۆ پرسی چارەسەركردنی برینداربووانی پێشمەرگە كە لە شەڕكردن لەگەڵ داعشدا بریندار دەبن و پێویستیان بە چارەسەر هەیە دادەڕێژێت، بۆ جێ بە جێ كردنی ناوەڕۆكی بەرنامەكە ژوور لێژنەیەكی تایبەتی لە ئیبراهیم محەممەد جێگری سەرۆك و مەلا مەجید سەدیق، سالار جەلال قادر، فیدائەددین محەممەد و سەركەوت جەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی  پێكهێناوە  لە دەستپێكی كارەكەیدا لێژنە رۆژی چوارشەممە 30/3/2016 سەردانی نەخۆشخانەی نەورۆزیان كرد، كە نەخۆشخانەیەكی تایبەتە بە دەست و پێ ی دەستكرد بە مەبەستی رێككەوتن لەگەڵیاندا بۆ لە ئەستۆ گرتنی بەشێك لە خەرجی ئەو پێشمەرگانەی لەو نەخۆشخانە چارەسەر دەكرێن، لە دیدارێكدا كە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە تیایدا ئامادەبوو لەگەڵ بەڕێوبەری ئەو نەخۆشخانەیە رێك كەوتن.
لە لایەكی ترەوە لێژنەكە لەگەڵ نەخۆشخانەی سەنتەری ئەمریكی بۆ چاو بە هەمان شێوە بۆ لە ئەستۆگرتنی خەرجی ئەو پێشمەرگە بریندارانەی پێویستیان بە چارەسەر و نەشتەرگەری چاو هەیە پەیوەندی كردووە.
ئەم دەستپێشخەریەی ژوور یەكێكە لە ژمارەیەك هاوكاری كردنی دەزگا و رێكخراو و هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕدا.
بۆ ئەو مەبەستە ژوور بڕێك پارەی خستۆتە بەر دەستی ئەو لێژنەیە، وا چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە بریندارەكان لە چوارچێوەی بەرنامەكەدا چارەسەربكرێن لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت، لەوانەیە ئەم پرۆسەیە بارێكی گرانی خستبێتە سەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بێگومان ئەم دەستپێشخەرییە لەو بوارەدا بۆشاییەك پڕ دەكاتەوە.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 30/3/2016 شاندێكی فرانس بانكی لوبنانی بە سەرۆكایەتی نیكۆڵاس عەبود بەڕیوبەری جێبەجێكار سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان كورتە باسێكیان بە كارو چالاكی بانكەكەیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستە روو، هەروەها شاندی میوان جەختیان لەوە كردەوە كە بانكەكەیان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی كەرتەكانی تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هەوڵ و ماندوبوونی بانكەكەیانی بەرز نرخاند هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێوبەری هەرێمی كرد كە بە بۆنەی دەست بەكاربوونی لە بانكی ناوبراو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
شایانی باسە فرانس بانك یەكێكە لە بانكە گەورەكانی وڵاتی لوبنان، زیاتر لە 11 وڵات لقیان هەیە، لە عێراق 2 لقیان هەریەك لە شارەكانی بەغدا و هەولێر هەیە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑