تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 13 نیسان 2016
رۆژی 12/4/2016 شاندێكی بازرگانانی كوردانی نیشتەجێ ی ئەوروپا بە سەرۆكایەتی سەیدی دۆغان سەرۆكی كۆمەڵەی كارسازانی كوردانی ئەوروپا سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی سەردانی ئەم شاندە بۆ بە هێزكردنی پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوولا بوو، هەروەها بەستنی كۆنگرەیەكی ئابووری نەتەوەیی گفتوگۆی لەسەر كرا.
سەرۆكی ژووریش ئامادەیی نیشاندا بۆ هاریكاری كردنی ئەم شاندە و سەرخستنی پلانی ئابووری لە نێوان هەردوولادا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رێكەوتی 12/4/2016 بەمەبەستی پیرۆزبایكرد و دەستبەكاربوون وەكو كونسوڵی كوەیت لە هەرێمی كوردستان ، شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی كونسوڵخانەی كوەیتیان لە هەرێمی كوردستان كرد و لەلایەن عومەر ئەحمەد ئەلكەندر كونسوڵی كوەیت پێشوازیكرا ، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وێرای پیرۆزبایكردن ئاماژەی بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە كرد و گوتی ، لەگەڵ وڵاتانی جیهان و تایبەت وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیەكی پتەومان هەیە لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی ، هیواخوازین لەگەڵ وڵاتی كوەیتیش پەیوەندیەكانمان بەهێزتر بێت و پێمان خۆشە وەبەرهێنەرانی وڵاتی كوەیت سەردانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بكەن و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن ، هەروەها گوتیشی دەبێ‌ كونسوڵخانەش هاوكاریەكی باشی وەبەرهێنەران و بازرگانانی هەرێم بدات بۆ پێدانی ڤیزە و پەرەپێدانی رەوشی ئابووری و بازرگانی ، گوتیشی زۆرێك لە بازرگانانی وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان و تایبەت شاری هەولێر كار دەكەن ، هیوادارین بازرگان و وەبەرهێنەرانی كوەیتیش سەردانمان بكەن و كارمان لەگەڵ بكەن . دواتر كونسوڵی كوەیت وێرای بەخێرهێنان ئاماژەی بە كار و چالاكیەكانیانی كرد و گوتی دەمانەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی زۆر پتەوی بازرگانی و ئابووری دروست بكەن ، گوتیشی وڵاتی كوەیت ئێستا چاوی لەسەر هەرێمی كوردستانە و گرنگی پێدەدات ، ئاماژە بەوەشدا لە ماوەی داهاتوو شاندێكی بازرگانی وڵاتی كوەیت یاخود شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی كوەیت بكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ یەكتری پەیوەندیەكی توند و تۆڵ دروست بكەن و هاوكاری و هەماهەنگی یەكتری بكەن ، لە كۆتایشدا ئامادەیی كونسوڵخانەی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك نیشاندا .هەرێمی كوردستان و كوەیت پەیوەندیەكانیان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی پتەو دەكەن
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 11/4/2016 بە بەشداری شاندێكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و هەریەك لە باقی مەحەممەد هادی و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، وە بە بەشداری چەندین بازرگان و خاوەن كار و خاوەن كۆمپانیا لە هەردوولا لە شاری تۆرێنتۆ لە كەنەدا كۆڕبەندی ئابووری لە نێوان كەنەدا و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم كۆڕبەندە چەندین تەوەری تایبەت بە بازرگانی و ئابووری لە خۆگرتبوو، هەروەها باسی رەوشی ئابووری جیهان بە گشتی و ئابووری ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بە تایبەت كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 11/4/2016 شاندێكی ژووری بازرگانی ئامەد بە سەرۆكایەتی ئەحمەد سەیار سەرۆكی ژوور، سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا باسی لێوە كرا، سەرۆكی ژوور رایگەیاند: كردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان ئامەد و هەولێر كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر بەرەو پێشتر بردنی زیاتری پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوولا، هیوای ئەوەی خواست كە كێشەی پێدانی ڤیزاش بە زووترین كات چارەسەر بێت.
شاندی میوانیش خۆشحاڵی خۆیان بە كردنەوەی ئەم هێڵە نوێ یە دەربڕی و خوازیاری بەرەو پێش بردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانیان كرد لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رێككەوتی 4/4/2016 یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان بۆ راهێنان Kurdistan Institute of Directors (KIOD)  كە پێكهاتەیەكی نوێ یە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ كۆمپانیاكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیاكان وە بەرزكردنەوەی ئاستی كارگیرَی بۆ پیاوان و ژنانی خاوەن كار بە ئامانجی باشتركردنی ئاستی كۆمپانیاكان و بەهێزكردنی چالاكیەكانیان وە هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو مەترسیانەی كە توشیان دەبێت، وە كارلێكردنیان لەسەر ئابووری و پەیوەندییەكانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لە چوارچێوەی كارەكانیان.
بۆ ئەم مەبەستە د. ئەمیرە سەعید عەجاج لێپرسراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد لە هەمان كات دا سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد كە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگای كار لە هەولێر و هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی ئەم پەیمانگایە، لە هەمان كات دا سوپاسی ژووری كرد كە بەشداربووە لە پێكهێنانی ئەم پەیمانگایەو دابینكردنی نوسینگەیەك لە باڵاخانەی ژوور بۆ ئەم پەیمانگایە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑