رێكه‌وتى 21 نیسانى 2016 دكتۆر دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان ، به ياوه رى و سیروان محمد سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى و فیدادین گه‌ردى و جه‌وهه‌ر خدر ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر به‌شدارى كرد له كۆربه‌ندى سالانه‌ى كار و وه‌به‌رهێنانى عێراقی – ئه‌وروپى له وولاتى یۆنان ، كه له لایان ژوورى بازرگانى عه‌ره‌بى- یۆنانى سازكرابوو كه دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له سه‌ره‌تا دا ره‌شاد مبجر ئه‌میندارى گشتى و خاریس جیبرو نكولاس سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى ژوورى بازرگانى عه‌ره‌بى یونانى ووته‌ى به‌خێر هێنانیان پێشكه‌ش كرد،دواتر له لایان شیروان وائیلى راوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ووته‌ى سه‌رۆك كۆمار خوێندرایه‌وه ، ئینجا جعفر حمدانى سه‌رۆكى یه‌كێتى گشتى ژووره‌كانى عێراق به‌ناوى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و كشتوكالى وولاتانى عه‌ره‌بى ووته‌یه‌كى پَشكه‌ش كرد، كه دواتر ماركۆس بۆلارى جێگرى وه‌زیرى كشتوكالى یۆنان ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد، ئینجا ده‌ست به پێشكه‌ش كردنى پانێله‌كان كرا له یه‌كه‌مین پانێل به ناونیشانى خستنه رووى كه‌ش و هه‌ڵى وه‌به‌رهێنان له عێراق دكتۆر دارا جلیل خه‌یات وه‌كو سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى گشتى ژووره‌كانى عێراق به‌شدارى كرد له گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رێزان جعفر الحمدانى سه‌رۆكى یه‌كێتى گشتى ژووره‌كانى عێراق ودكتۆر محمد هاشم جێگرى وه‌زیرى پیشه‌سازى و كانزاكانى عێراق و ئه‌میر تاهیر راوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و وادى مالك پارێزگارى واست، له ووته‌كه‌ى دا دكتۆر دارا جلیل خه‌یات باسى ره‌وشى وه‌به‌رهێنانى كرد له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاسانكاریانه‌ى بۆ كه‌رتى وه‌به‌رهێنان ده‌كرێن به پێى یاساى وه‌به‌ر هێنان له كوردستان، هه‌روه‌ها باسى رێژه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆى كرد كه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى نه‌وت و گاز جیاوازه،دواتر باسى قه‌یرانى دارایى كرد كه كوردستانى گرتۆته‌وه به‌هۆى شه‌رى تیرۆریستانى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له جیهان به‌لام به‌دڵنیایه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌م قه‌یرانه كاتیه‌و تێده‌په‌رێت،و ئێستا جموجۆلى ئابوورى به‌رده‌وامه ، له باسى په‌یوه‌ندى ئابوورى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندى ئابوورى باش هه‌یه و رێژه‌یه‌كى فراوانى كۆمپانیاكانى ناوه‌راست و خواروى عێراق له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن و به‌لێنى دا كه هه‌رسێ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هاوكاریك و كار ئاسانیه‌ك له په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان، هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر داوه‌تى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عه‌ره‌بى یونانى ئێواره خوانێكى ئه‌نجام دا كه تیایدا غازى زێبارى بالوێزى عێراق له یونان و چه‌ندین میوانى تر ئاماده‌بوون.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...