بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و مستەفا یێڵماز بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و تاریق جێگر جێگری سەرۆكی یەكێتیی هاوردەی ئاق دەنیز و بە بەشداری زیاتر لە 25 كۆمپانیای توركی لە سێكتەرە جیاوازەكانی وەكو (جل و بەرگ و ئەلیكترۆنی و مۆبیلیات و دەرمانخانە) و ژمارەیەك لە بازرگانان و كۆمپانیا خۆماڵی یەكان و ژمارەیەكی بەرچاو لە راگەیاندنكاران و رۆژنامەنووسان رۆژی 31/3/2016 دیدارێكی بازرگانی لە ژووری بازرگانی هەولێر سازكرا.
لە دەستپێكی دیدارەكەدا د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد، تێیدا بە گەرمی پێشوازی لەم شاندە كرد رایگەیاند: كە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بازرگانی لە ئاستێكی باش دایە لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیاكانی دەرەوە لە داهاتوودا هەوڵی زیاتر باشتركردنی ئەم پەیوەندییانە دەدەن.
وتیشی: ئێستا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی سەخت تێدەپەڕێت و پێشوازی كردن لەم جۆرە شاندانە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە لێرەدا بازرگانان رۆڵی خۆیان دەبێت بۆ ئەوەی لەم قەیرانە رزگارمان بێت و بوژاندنەوە دەست پێبكاتەوە.
دەربارەی پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی توركیا سەرۆكی ژوور رایگەیاند: ئێمە پەیوەندی پتەومان هەیە لەگەڵ توركیا هەمیشە هەوڵمانداوە ئەم پەیوەندییە زیاتر بەرەو پێش ببەین و دانیشتنی B2B ئەمڕۆش دەلالەتی قسەكانمانە لە كۆتایشدا سەرۆكی ژوور هیوای سوود وەرگرتنی دوولایەنە و سەركەوتنی بۆ شاندی میوان خواست.
سەبارەت بە پرسی وەرگرتنی كە ئێستا بەهۆی بارودۆخی سیاسیوە بە زەحمەت كەوتوە ئەمەش كاردانەوەی خراپی بەسەر بازرگانان هە ، ئاماژەی بە هەولەكانیاندا كە لە گەل قونسولگەری توركیا قسەیان كردوە كە بەشێكی تایبەت بۆ راپەرندنی كاری پێدانی ڤیزا بە بازرگانان تەرخان بكەن تا لە كارەكانیان دوا نەكەون ، لەو بوارەدا ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێ بە تایبەت ئەوانەی لەرێگەی ژوورەوە پشتگیری دەكرێن .
پاشان تاریق جێگر لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بۆ وڵاتی توركیا لە رووی بازرگانیەوە بەهۆی نزیكی كەلتوورمان و ئەم پەیوەندییەش رۆژ بە رۆژ پەرە دەسێنێت، وە حكومەتی هەردولاش پەرە بەم پەیوەندییە دەدەن، بۆیە سوپاس بۆ خوا لە ماوەی نزیكەی 10 ساڵ بەرەو پێشچوونێكی زۆر باش روویداوە لە كاری بازرگانیمان، وە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوولا لە ئێستادا نزیكەی 10 ملیار دۆلارە.
وتیشی: هەموومان دەزانین كە ئێستا ناوچەكە بە بارودۆخێكی سەخت تێپەڕ دەبێت، بۆیە تاكە چارەسەر یەكگرتووییمانە.
ئەوەشی روون كردەوە كە ئەوان هەمیشە لە هەوڵی هەناردەكردنی باشترین كوالیتی دەدەن بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق.
جێگر ئاماژەی بە وەشدا كە زۆرجار كێشە و گیرو گرفت لە كارە بازرگانیەكان روویداوە بەڵام ئەوان وەك وڵاتی توركیا و هەرێمی كوردستانیش دوولایەنە هەوڵیان داوە كە كێشەكان زوو چارەسەر بكەن، لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای قازانجی دوولایەنە بەردەوام دەبین.
لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتن و پەرەسەندنی زیاتری بۆ هەردوولا خواست و دیارییەكی پێشكەش بە سەرۆكی ژوور كرد.
پاشان بازرگانان و شاندی كۆمپانیاكانی میوان لە هۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی هەولێر دیداری B2B لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیا خۆماڵی یەكان سازكرد و سەرۆكی ژووریش لۆگۆی ژووری پێشكەش بە سەرۆكی شاندی میوان كرد.