لێژنەی بازرگانی و پاراستنی مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و چەند پرسێكی تایبەت بەم بوارەوە گفتوگۆی لەسەر كرا.
رۆژی 4/4/2016 بە ئامادەبوونی سەرۆكی لێژنە و چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان و بە بەشداری سەركەوت جەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرسی چۆنیەتی كوالیتی و جۆری ئەو بەرهەمانەی كە لە خاڵە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرێن و چەند پرسێكی تایبەت لەم بوارەوە باسی لێوە كرا.
هەروەها لێژنەكە دووپاتیان لە بەرزی كوالێتی و باشی جۆری بەرهەمەكان كرد كە دێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.