تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 10 ئایار 2016
 
 
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رۆژی 9/5/2016 پێشوازییان لە شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەندەنوسیا لە عێراق كرد كە پێكهاتبوون لە باڵیۆز بانبانج ئەنتار یساو باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە بەغدا و عەین رەفقی كونسوڵی ئەندەنوسیا لە بەغدا.
بەهێز كردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەستنی پەیوەندی ئابووری راستەوخۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەندەنوسیا ئامانجی سەرەكی سەردانی شاندی میوان بوو.
باڵیۆز بانبانج ئەنتار رایگەیاند: ئەوان وەكو وڵاتی ئەندەنوسیا هەوڵی بازرگانی راستەوخۆ دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە هەمان كات دا داوەتنامەیەكی پێشكەش بە ژوور كرد بۆ ئەوەی بازرگانان بتوانن بەشداری لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی گشتی بكەن كە بڕیار وایە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە جاكارتا بكرێتەوە.
لە هەمان كات دا باڵیۆزی ئەندەنوسیا ئامادەیی باڵیۆزخانەكەی نیشاندا لە دابین كردنی ڤیزا بۆ گەشتیاران و بازرگانانی هەرێم بۆ وڵاتی ئەندەنوسیا.
سەرۆكی ژوور وتی: ئەمە سەرەتایەكی باش دەبێت بۆ بەستنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا، وتیشی بەستنی پەیوەندی لە نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەردوولا لە ئەولەویاتی كارەكانمان دەبێت ، لە هەمان كاتدا سەرۆكی ژوور جەختی كردەوە لە وەی كە ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە كرێكار و خاوەن كاری ئەندەنوسی لە هەرێم كاردەكەن و سالانێكی زۆرە بێ هیچ كێشە و گرفتێك بۆیە كردنەوەی نوسینگەیەكی بازرگانی یان كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە هەرێم كارێكی پێویستە بۆ هەردوو لایەنی بازرگانی و پێداویستی رەوەندی ئەندەنوسی لە هەرێم.
د. دارا وتیشی ئێمە باش دەزانین كە وڵاتی ئەندەنوسیا لە سێكتەرەكانی گەشتیاری و كشتوكاڵی وڵاتێكی پێشكەوتووە بۆیە ئێمە بە پەرۆشەوەین بۆ پێشخستنی بازرگانی لەگەڵ ئەندەنوسیا.
باڵیۆزی ئەندەنوسیاش سەبارەت بە كردنەوەی نوسینگەیەكی بازرگانی وتی: ئەم كارە پەیوەندی بە حكومەتی وڵاتەكەیەوە هەیە ، بەڵام ئەوان وەكو باڵیۆزخانە هەوڵی بۆ دەدەن، وتیشی من لەم بڕوایە دام هەر كاتێك پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئەندەنوسیا بەهێز بێت ئەوا ئەو كاتە حكومەت خۆی ناچار دەبێت كونسوڵخانە یان نوسینگەیەكی بازرگانی لە هەرێم بكاتەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑