تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 03 ئایار 2016
ئەنجومەنی كاری توركی – عێراقی بە سەرۆكایەتی ئەمین تەها سەرۆكی ئەنجومەن رۆژی 2/5/2016 سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەك دا كە ژمارەیەك لە كۆمپانیای توركی ئامادەبوون سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنان رایگەیاند: سازدانی كۆبوونەوەی لەم جۆرە بۆ گوێگرتن لە داواكاری و وەڵام دانەوەی پرسیارەكان و گرنگترین ئەو كێشانەی كە رووبەرووی كاری بازرگانی نێوان هەرێم و توركیا دەبێتەوە پێویستە.
سەرۆكی ژوور وتی: ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە ئاستێكی زۆر پێشكەوتوو دایە لەهەمان كات دا سێكتەرەكانی گەشت و گوزار و كلتوریش رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە، لەسەر ئاستی باڵاش ئەم پێشكەوتنە رەنگی داوەتەوە.
ئەوەشی خستە روو كە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت قەیرانێكی دارایی دروست بووە كە عێراق و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە گشتی و كوردستانی بە تایبەت گرتۆتەوە ، كاری كردۆتە سەر ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا بۆیە پێویست دەكات دانیشتن و گفتوگۆ ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەك تا ئەم قەیرانە بە كۆتا دێت.
لە هەمان كات دا سەرۆكی ژوور تیشكی خستە سەر كێشەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان كە لە ئێستادا گرفتێكی گەورەی دروست كردووە بۆیە داوای لە شاندی میوان كرد كە بتوانن لە لایەن خۆیانەوە لە رێگای گفتوگۆوە لەگەڵ حكومەتی ولاتەكەیاندا چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە كە بوەتە هۆی ئەوەی سستی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولاوە دیار بێت، وە لەهەمان كاتیش دا زەرەری بە هەردوولا گەیاندووە.
ئەمین تەها سەرۆكی ئەنجومەنی كاری توركی – عێراقی وتی: ئەم سەردانەمان بۆ ژووری بازرگانی زیاتر سەردانێكی مەعنەوی یە ئێمە باش لەم بارودۆخە و قەیرانی ئێستا كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە تێدەگەین بۆیە ئەم سەردانەمان جیاواز لە سەردانەكانی تر بۆ پاڵپشتی ئێوە و هەرێمی كوردستان ئەویش كە پەیامێكی هەڵگرتووە و رایدەگەیەنین ئێمە لە هەموو كات لەگەڵتانین تەنها لە كاتی هەبوونی پارە و ئیش ئێمە سەردانی ئێوە ناكەین.
وتیشی ئەم قەیرانە كاری لە توركیاش كردووە، بەڵام گەشبینین كە پشتیوان بە خوا و بە هەوڵی هەموو لایەك بەسەر گشت گرفتەكان زاڵ بین.
سەبارەت بە كێشەی ڤیزاش سەرۆكی ئەنجومەن بەڵێنی دا كە هەوڵ بدات بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑