ئاگاداری
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری رێكخراوی یونیدو هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی راهێنان دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆژەی بچوك و مامناوەند و ئەوانەی كە دەیانەوێت دەست بە پرۆژەی تایبەتی خۆیان بكەن، جا هەر كەسێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەم خولە دەتوانێت سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان.
رۆژی خول: یەكشەممە 14/8/2016
ماوەی خول: 15 رۆژ- رۆژانە دوای نیوەڕۆ دەست پێدەكات كاتژمێر (1:30 تا 4:30)
شوێنی خول: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ب.گ. پلان و بەدواداچوون – شەقامی 60 مەتری
كۆی بەشداربووانی خول: 25 كەس