رۆژی 29/12/2016 كۆبوونەوەیەكی بازرگانی لە نێوان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كە پێكهاتبوون لە ئەندامان، ماجد جەلال (هەماهەنگكار لە نێوان ژوور و شاندە ئێرانیەكان)، مەلا مەجید سورچی، فیدائەددین محەممەد، جەوهەر خدر، كەمال عەزیز و سەركەوت جەمال لەگەڵ شاندی ئێرانی كە بەسەرۆكایەتی فەروێز زارعی پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و پیشەسازكارانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ كرا دەربارەی ئەنجامدانی كاری بازرگانی هاوبەش لە نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها بەشداری كردنی پیشەسازكارانی ئێران لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و دانانی كارگەی ئێرانی لە كوردستان تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.