لە ژێر ناونیشانی (پێكەوە بەرەو بنیاتنانەوەی عێراق) بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵا ئەحمەد ساڵح جێگری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دەرەوە وە وەزیری ئابووری دەرەوەی ئیمارات، خاتوو بارونیس ئیما نیكڵسون نێردراوی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە عێراق، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و بازرگانان و وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیای عێراقی و ئیماراتی، رۆژی 12/11/2017 لە شاری دوبەی لە ئیمارات ئەنجومەنی كاری بەریتانی – عێراقی كۆنگرەی وەرزی پایزی خۆی ئەنجام دا.
لەم كۆنگرەیە تیشك خرایە سەر گرنگترین بەربەست و هۆكارەكان كە دێنە پێش بۆ بنیاتنانەوەی عێراق، هەلی كار بۆ كۆمپانیا ئیماراتیەكان بۆ بەشداربوون لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و گفتوگۆ دەربارەی وزە و كەرتی نەوت و گاز كرا.
د. دارا جەلیل خەیات لە پەنەلێكی ئەم كۆنگرەیە باسی لە رەوشی ئابووری و هەلی كار لە هەرێمی كورستان كرد لە هەمان كات دا تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
شایانی باسە ئەم كۆنگرەیە 5 پەنەلی لەخۆگرتبوو.