رۆژی 28/11/2017 بە ئامادەبوونی بەشێك لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی و بەشێك لە نوێنەران و كونسوڵگەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەشێك لە بەرپرسانی وڵاتی سریلانكا، كۆماری سریلانكای دیموكراتی ئیشتراكی نوسینگەی كونسوڵگەری فەخری خۆی لە هەولێر كردەوە.