تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 05 تشرینی دووەم 2017
یەک شەممە, 05 تشرینی دووەم 2017 06:34

كونسوڵی هەنگاریا سەردانی ژوور دەكات

رۆژی 2/11/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە سابا ڤیزیكینی كونسوڵی هەنگاریا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كوسنوڵی هەنگاریا ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی كرد، رایگەیاند وڵاتی هەنگاریا لە رابردوو و لە ئێستاشدا پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەبێت، لە ئێستادا لەسەر ئەركی حكومەتی وڵاتەكەیان چارەسەری پزیشكی بۆ كۆمەڵێك پێشمەرگەی برینداری دەستی تیرۆرستانی داعش دەكرێت، لە هەمان كات دا زیاتر لە 50 قوتابی خەریكی خوێندنن لە وڵاتەكەیان.
كونسوڵ وتی: لە رووی پەیوەندی ئابووری و بازرگانیەوە خوازیاری پەرەپێدانین لەگەڵ هەرێمی كوردستان، وڵاتەكەمان هەوڵ دەدات رۆژ دوای رۆژ بەرهەمەكانی بەرز بكاتەوە، دەتوانن ئێوە لە هەرێمی كوردستان ئۆفەرمان پێشكەش بكەن سەبارەت بەنرخ و ئەو بەرهەمانەی كە دەیانەوێت هاوردە بكەن لە هەنگاریا ئێمەش دەتوانین بە نرخی هەرزانتر پێشكەشیان بكەین.
سابا ڤیزیكینی وتیشی: وڵاتەكەمان پێشكەوتووە لە زۆرێك لە سێكتەرەكان بە تایبەت سێكتەری كشتوكاڵی و پیشەسازی خۆراك خاكی بە پیتمان هەیە زیاتر لە %3 بەراورد بە وڵاتانی تر، بە جۆرێك دانیشتوانی ئێستامان 10 ملیۆن كەسە ئێمە دەتوانین خۆراكی 30 ملیۆن كەس ئامادە بكەین.
كونسوڵ ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا خەریكی دروستكردنی كارگەیەكی شیرەمەنین لە هەولێر لە ئایندەشدا بە هاوكاری ئێوە دەتوانین ستافی كوردی سوود لە ئەزمونەكانمان وەرگرن لەو كارگەیە كاربكەن ئێمەش هەوڵ دەدەین بانكەكانی هەنگاریا پاڵپشتیان بكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هاوكاری كار و چالاكیەكانی هەنگاریای بەرز نرخاند، رایگەیاند: خوازیاری پەیوەندی پتەون لەگەڵ ژوورەكانی وڵاتی هەنگاریا، سەردان و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان فاكتەرێكی بەهێزن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا.
د. دارا وتی: هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی هەنگاریا خاكی بە پیت و كەشی لە بارە بۆ كشتوكاڵ هیوا خوازین وڵاتەكەتان لەم سێكتەرە هاوكارمان بێت بتوانین سوود لە ئەزموونی ئێوە وەربگرین.
وتیشی بە پاڵپشتی ئێوە بتوانین ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان رێك بخەین.
سەرۆكی ژوور هیوای خواست بازرگانان و خاوەن كارانی وڵاتی هەنگاریا بتوانن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمی وڵاتی هەنگاریا بكەنەوە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خەڵكانی هەرێمی كوردستانیش لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بەرهەكانتان، ژووریش پاڵپشت و هاوكارتان دەبێت.
شایانی باسە لەم دیدارە هەریەك لە باقی محەممەد هادی، سالار جەلال فاتەكە، تاهیر مەولود و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 2/11/2017 نوێنەرانی چەند كۆمپانیایەكی جیاوازی ئیتاڵی لە سێكتەرەكانی بیناسازی و مۆبیلیات سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوزاییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان وتیان ئێمە وەكو نوێنەری چەند كۆمپانیایەكی جیاواز و لە خۆگرتنی 30 بڕاند لە سێكتەرەكانی بیناسازی و مۆبیلیات دەست بەكار دەكەین لە هەرێمی كوردستان،
بە كوالێتی بەرز و نرخی گونجاو ئامادەین بۆ كاركردن.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو كە هەر لایەنێك بیەوێت كار لەگەڵ هەر كۆمپانیایەكی ئیتاڵی بكات لە هەر سێكتەرێك بێت ئەوا ئێمە دەتوانین نوێنەر یاخود بەڕێوبەری ئەو كۆمپانیایە بهێنین بۆ هەرێمی كوردستان. 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور وێڕای دەست خۆشی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، وتی هەرێمی كوردستان هەمیشە دەرگای واڵایە بۆ هەر كۆمپانیایەك بیەوێت كار بكات.
د. دارا وتی پەیوەندی ئابووری مێژووییمان هەیە لەگەڵ وڵاتی ئیتاڵیا، ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ ژووری بازرگانی میلانۆ و لەگەڵ 6 ژووری تری ئەم وڵاتە یادداشتنامەی لێگتێگەیشتنمان واژوو كردووە.
ئامادەیی ژووری دەبڕی بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 05 تشرینی دووەم 2017 06:31

كێشەكانی بازرگانان دەگەینرێتە حكومەتی هەرێم

رۆژی 1/11/2017 بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سەردانی ژووری كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، جێگران و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
ئامانجی سەردانی ناوبراو بۆ ژوور بۆ نزیكەوە ئاگاداربوونە لەو كێشە و گرفتانەی كە لەم دواییە رووبەرووی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی شاری هەولێر بونەتەوە.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: ئێمە وەكو كوڕی ئەم شارە و هەریەك لە ئاست بەرپرسیارەتی خۆمان هەمیشە بە شانازییەوە خزمەتی ئەم شارەمان كردووە لە هەموو دۆخێكدا، لە ئێستاشدا كە دۆخێكی ئابووری نەخوزراو هەیە، زۆرێك لە پرۆژەكان وەستاون و زۆرێك لە كۆمپانیاكان بێ كارن، هێنانی چەندین وەبەرهێنەر و كۆمپانیای بیانی بۆ هەرێم لە ماوەی رابردوو بۆ كار كردن لە هەرێمی كوردستان خەریكە وای لێ 
دێت بگەینەوە بە خاڵی سەرەتا،  ئێمە دەمانەوێت بەئاسانكاری و  پاڵپشتی ئێوە و حكومەتی هەرێم جوڵە بخرێتە بازاڕەوە، ئاسانكاری لە جیاتی باج خستنە سەر كاڵا و كارەكان بكرێت.
د. دارا وتی ئێمە وەكو نوێنەری بازرگانان لەسەرمانە كە كێشەو گرفتەكانیان بگەیەنین بە لایەنی سەروتر، چونكە لە ئێستادا كێشەی بازرگانان گەلێك زۆرە  هیوا خوازین بتوانین بە هاوكاری و پاڵپشتی ئێوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەر بكەین.
دواتر ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور هەر یەكە گرنگترین ئەو كێشە و گرفتانەی كە بوونەتە رێگر و وەستانی كاری بازرگانان بۆ پارێزگاری هەولێریان روون كردەوە.
 
 
 
لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ئێمە لە هەموو كاتێك پاڵپشت و هاوكاری بازرگانان و وەبەرهێنران بوینە، لە ئێستاشدا بەهۆی هاتنە پێشی ئەم دۆخەی نەخوازراوەی ئەم دواییە كە خەریك بوو كێشەكان چارەسەر بكرێت، هاتینەوە خاڵی سەرەتا.
بەڕێز نەوزاد هادی وتیشی: بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەش لە هەموو گرنگتر پێویستیمان بە یەكگرتوویی هەیە، داواش دەكەم ئێوە گرنگترین كێشە و گرفتەكان بكەنە نوسراوێك تا ئێمە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس بكەین و بكرێتە بەرنامەی كار، بە مەبەستی چارەسەركردنی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑