تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 09:35

ژوور پاڵپشتی لە تواناكانی گەنجان دەكات

ژوور پاڵپشتی لە تواناكانی گەنجان دەكات
 
رۆژی 14/12/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی پاڵپشتی و پەرەپێدانی گەنجان بە سەرۆكایەتی سینان سالم قەیسەر ئەلسندی كرد.
لە دیدارێكدا باسی رەوشی ئابووری و بازرگانی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت كرا، باس لە دۆزینەوەی كار و پاڵپشتی لە پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان كرا لە هەرێمی كوردستان.
سینان سالم سەرۆكی رێكخراو لە هەمان كات دا كە نوێنەری د. ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقە لە هەرێمی كوردستان سڵاو رێزی جێگری سەرۆك كۆماری بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور گەیاند.
وتی ئێمە جگە لە كاری رێكخراوی خۆمان هەمیشە هەوڵمانداوە بە شێك بین لە چارەسەری هەر گرفتێك لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند.
سەرۆكی رێكخراو باسی لە پرۆژەكانی خۆیان كرد لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان، هیوای خواست كە ژوور هەماهەنگیان بكات بۆ ئەم مەبەستە.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور بە ناوی خۆی و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سوپاسی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی كرد، هیوای خواست كێشەو گرفتەكان بە زووترین كات چارەسەر بن.
د. دارا وتی: ئێمە هەمیشە هەماهەنگ و هاوكاری هەر رێكخراو و لایەنێك دەبین كە بیەوێت خزمەت بە كۆمەڵگاو بە تایبەت بە گەنجان بكات.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر جگە لە خزمەت بە بواری بازرگانی خزمەت بە هەر بوارێك دەكات كە مەبەست لێی سوودمەند بوونی كۆمەڵگا بێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑