تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 07 شوبات 2017
رۆژی 5/2/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر كرد.
رێوڕەسمی كردنەوەی ئەم شەقامە لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە وەزیران و كاربەدەستانی حكومی و حزبی و نوێنەران و كونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان سازكرا.
شایانی باسە ئەم شەقامە لە ئێستادا بە درێژترین شەقامی بازنەیی لە هەولێر دادەنرێت جگە لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو شار رۆَلێكی باشی دەبێت لە رووی بازرگانی یەوە، كە درێژییەكەی 38 كیلۆمەتر دەبێت، بە چواردەوری شاری هەولێر دەسوڕێتەوە لە بەشی یەكەمی كردنەوەی 16 كیلۆمەتر تەواوكراوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 6/2/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە ئیریك بلیتەر راوێژكاری بازرگانی لە عێراق و ئوردن و خدر سبیحات بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا كرد.
لە دیدارێكدا پەیوەندییە بازرگانیەكان و سەردانی شاندە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا باسی لێوە كرا.
خدر سبیحات رایگەیاند: پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە لە هەموو بوارەكان بە گشتی و بوارەكانی خوێندن و بازرگانیش بە تایبەت.
وتی: لەم نزیكانە دوای رەزامەندی حكومەت دەست دەكەین بە كردنەوەی لقی زانكۆیەكی كەنەدی لە هەولێر كە چەندین بەش لە خۆ دەگرێت.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ژوور بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا رایگەیاند: لە ماوەی 26 تا 2/3/2017 پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە شاری دوبەی بۆ بەرهەمە خۆراكیەكان دەكرێتەوە كە تیایدا 25 كۆمپانیای كەنەدی لەم بوارە بەشدار دەبن تیایدا لە هەمان كات دا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە وڵاتی كەنەدا پێشانگایەكی تری نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمی خۆراكی دەكرێتەوە بۆیە ئێمە لە رێگەی ژووری بازرگانی هەولێرەوە داوا لە كۆمپانیا خۆراكیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە رێگەی خاوەن كۆمپانیاكەوە دەتوانن بەشدار بن لەم پێشانگایە.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دەست خۆشی لێكردن، هیوای خواست بتوانن لە ماوەی داهاتوودا كۆمپانیا كەنەدییەكان بەشدار بن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، هەوڵبدەن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە وەكو ژووری بازرگانی هەولێریش پاڵپشتی خۆیانی بۆ دەربڕی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑