تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 13 ئازار 2017
دوو شەممە, 13 ئازار 2017 09:44

كۆڕبەندێكی ئابووری لە ژوور سازكرا

كۆڕبەندێكی ئابووری لە ژوور سازكرا
 
لە ژێر ناونیشانی "رۆڵی كەرتی تایبەت لە گەشە و پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی" رۆژی 13/3/2017 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سوڵتان حەجیۆڤ بەڕێوبەری رێكخراوی UNDP لە عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حكومی و حیزبی و مامۆستایانی زانكۆ و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی خۆماڵی وە ژمارەیەكی بەرچاو لە راگەیاندنكاران، بە هاوكاری هەردوو رێكخراوی ICRRP  / UNDP و حكومەتی ئەڵمانیا  كۆڕبەندێكی ئابووری لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازكرا.
وتەی كردنەوەی كۆڕبەند لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشكەشكرا، ئەمش دەقی وتەكەیەتی:
 بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان
بەڕێز سولتان حەجیەڤ / جێگری بەڕێوەبەری UNDP / عیراق
بەڕێزان نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران 
بەڕێزان نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكومەتی كوردستان
بەڕێزان میوانانی قەدر گران
بەیانیتان باش
بەخێرهاتنێكی گەرمتان دەكەم بۆ ئەو كۆڕبەندە كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەرەپێدانی ئابووری بەیەك دەگەێێنێت  بەو هیوایەی ئەنجامەكانی لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی بێت .
ئێمە وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بە گەڕان بە دوای هەر ئەگەرێك كە پەرەپێدانی ئابووری لێبكەوێتەوە ، ئەوە بوو پێش پێنج مانگ لە یادی ( 50 ) ساڵەی دامەزراندنی ژوور كۆنفرانسێكمان سازدا لە ژێر ناونیشانی ( رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری كوردستان ) كە لایەنەكانی پەیوەندار بە م بابەتە لە حكومەت و كەرتی تایبەت و ئەكادیمیان و مێوانان لە دەرەوەی عیراق بەشداریان تێدا كرد و لە ئەنجامدا بە كۆمەڵێك راسپاردەی باش دەرچووین كە بەرای ئێمە نەخشە رێگایەكە بۆ حكومەت و كەرتی تایبەت  بۆ پەرەپێدانی  ئابووری وڵات .
ئامادەبووانی بەڕێز:
ئەگەر وڵاتانی ناوچەكە ناڕاستەوخۆ كاریگەری قەیرانی عیراق و سوریایان لە سەرە ، ئەوا هەرێمی كوردستان سەرەڕای بڕینی بودجەو دابەزینی نرخی نەوت  راستەوخۆ تووشی شەڕی داعش بوو كە جگە لە تێچوونی قەبەی سەرچاوەی دارایی سەدان شەهیدیشی بەخشی لە شەڕێك كە لەجیاتی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی نێودەوڵەتی كردی ئەمەش هاوكات بوو لە گەڵ لێشاوی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی كە ژمارەیان سەرەوەی ملێۆنێك و هەشت سەد هەزارە ، ئەمانە هەمووی هاوكات بوو لە گەل ژێرخانی ئابووری  داڕماو لە ئەنجامی شەڕی كەنداو ، لە ئەنجامدا رەوڕەوەی ئابووری  بەرەو نسكۆ چوو  ، چاڵاكیە ئابووریەكان زۆریان وەستان ( 3500 پرۆژە لە 2014 ەوە وەستاون )،بزنسمان و بەڵێندەر و وەبەهێنەران ناگەنە  شایستە داراییەكانیان ، دیاردەی بێكاری پەرەی سەند  و هەزاران گەنجی بێكار رووەو ئەوروپا كۆچیان كرد   بێ‌ گوێ‌ دانە مەترسیەكانی دەریا و قاچاخچیەكان  و ژمارەیەكی بەرچاویان فەوتان، ئەوانەی گەیشتنە ئەوروپاش بوونە بارگرانی لە سەر ئابووری و كەلتووری ئەم وڵاتانە . 
ئامادەبووانی بەڕێز :
سەرەڕای ئەوەی كە باسمان كرد كەرتی تایبەتی نیشتمانی درێغی نەكرد لە پەیداكردنی هەلی كار بۆ پەنابەرو ئاوارەی ناوخۆ و كۆمەڵگەی مێواندار ، بەڵام ئەركەكە یەكجار زۆر گرانەو  و سەرەوەی توانای ئێمە یە ، پێش ئێستا بە دەیان  پیشەسازی خۆماڵی باشمان هەبوو ژمارەیەكی باشی هەلی كاریان رەخساندبو بارتەقای پێویستی خۆمان لە زۆر لاوە بەرهەمی خۆماڵی هەبوو پێویستیمان بە هاوردەكردن كەم بوو بەڵام ئەم بارودۆخە وای كرد تێچوونی بەرهەمهێنان زۆر بەرز بێتەوە بە ئاستێك كە بەرهەمی خۆماڵی توانای خۆڕاگری نەمێنێت بەرامبەر كاڵای هاوردەی بیانی و لە ئەنجامدا زۆر لە كارگە خۆماڵیەكان لە كار وەستان و كارمەندەكانیان بێكاربوون ،ئەمانە هەمووی هاوكاتن لە گەل نەبوونی میدیای ئابووری كارا ،  بۆیە ئێمە وەك نوێنەری كەرتی تایبەتی نیشتمانی داوا لە رێكخراوانی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە ناحكومیە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتانی كۆمەكبەخش دەكەین هاوكارمان بن لە پرۆسەی  كەمكردنەوەی  تێچوونی بەرهەمهێنان بۆ ئەوەی چاڵاكیە ئابووریەكانمان دەست بە كاربكەنەوە و ببنە هۆكاری كەمكردنەوەی بێكاری و بتوانین هەلی كار بۆ پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆی و كۆمەڵگەی مێواندار فەراهەم بكەین  بە تایبەتیش ئافرەتان چونكە ئەگەر هەلی كار بۆ ئافرەتان بڕەخسێنین ئەوە بەشداری دەكەین لە  ئیستقراری خێزانەكان و لە ئەنجامدا گەنجەبێكارەكان بیر لە كۆچكردن بۆ ئەوروپا نەكەنەوە ، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو كەرتی تایبەتی نیشتمانی هیوادارە بتوانێ‌ كۆچكردوەكان لە ئەوروپا بگەڕێنتەوە وڵات ، بۆ ئەم بابەتە ئامادەین گفتوگۆی ورد بكەین .
چاڵكیەكی ئابووری تریش زۆر كاریگەرە لە كەمكردنەوەی بێكاری و ئیستقرار بوونی گەنجان ئەویش هاوكاری كردنیانە بە رێگەی دامەزراندنی پرۆژەی  بچووك و مام ناوەند .
بەڕێزان :
لای هەمووان ئاشكرایە كە مەسرەفی هەرتاكێكی كۆچكردوو بۆ ئەوروپا زۆر گران دەوەستێت لە سەر ئەو وڵاتانە بەڵام دەكرێت بە یارمەتیەكی دارایی كەم هەوڵابدەین ئەم گەنجانە لە وڵات بمێننەوە و بەشداری بكەن لە ئاوەدانی وڵات چونكە خۆشمان پێویستمان بە توانای ئەو گەنجانەیە بەڵام هەروەك باسم كرد قەیرانە ئابووریەكە بوار نادات ، بۆیە دووبارە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هاوكاری هەمووان
لە كۆتاییدا زۆر سوپاسی ICRRP  / UNDP و حكومەتی ئەڵمانیای دۆست دەكەم بۆ رەخساندنی بەستنی ئەم كۆڕبەندە .
سوپاسی تایبەتی  UNDP دەكەم بۆ ئەو كارانەی لە رێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجامی دەدەن و هیوادارم لەم كارانە بەردەوام بن و فراوانتری بكەن چونكە یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی بێكاری لە نێو پەنابەرو ئاوارەو كۆمەڵگەی مێواندار لە هەمان كاتدا داوایان لێدەكەم بە شارەزایی و تواناكانیان هاوكاری بەشی تۆژینەوەو لێكۆڵینەوەی ژوور بن  بە مەبەستی گرتنەبەری رێگە زانستیەكان بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە كە بەرۆكی هەمووانی گرتۆتەوە.
دووبارە سوپاسی ئامادەبوونتان دەكەم و بەو هیوایەی بە ئەنجامی سوودبەخش دەرچین كە لە خزمەت پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی بێت بە پشت بەستن بە توانا و مادە خاوە خۆماڵیەكان.
سوپاس
 
پاشان سوڵتان حەجیۆڤ بەڕێوبەری رێكخراوی UNDP لە عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا رۆڵی رێكخراوەكەیان لە هاوكاری بەردەوامی بۆ رێكخراوە ناحكومیەكان و كەرتی تایبەت روونكردەوە.
هەروەها تیشكی خستە سەر گرنگی بەستنی ئەم جۆرە كۆڕبەندانە تایبەت لە كات و ساتێكی ئاوادا.
وتیشی گرنگی هەماهەنگی لایەنەكان لە وەبەرهێنان لەو كەرتە ئابووری یانەی ئەگەری گەشەكردنیان بەرزە وەك ئەو پیشەسازییانەی كە پشت دەبەستن بە كەرتی كشتوكاڵ.
پاشان سێ دانیشتنی هاوتەریب (گفتوگۆی گروپەكان و راسپاردەكان) بەڕێوەچوو، شێوازی دانیشتنەكان جۆری تەوەرەكە بەم شێوەیە بوو:
دانیشتنی یەكەم 
بەشداری كەرتی تایبەت و پەرەپێدانی ئابووری كوردستان بە سەرپەرشتی
د. ئەنوەر ئەناید، زانكۆی كوردستان – هەولێر
رۆڵی كەرتی تایبەت لە گەشە و پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی ، نموونە ئەو پیشەسازیانەی پشت دەبەستن بە  كشتوكاڵ وپێشەنگی پەرەپێدانی ئابوورین
دانیشتنی دووەم 
وەبەرهێنان لە بازاڕی تایبەتمەند  : هەمەجۆركردن و گەشەكردن لە ئابووری خۆماڵی بە سەرپەرشتی خاتو گۆزدە ئاڤچی – لیگراند، بەڕێوەبەری بەشی بژێوی UNDP
پێویستی وەبەرهێنان لە بازاڕە تایبەتمەندەكان و بەشداریپێكردنی بزنسمانانی كەرتی تایبەت لە كەرتە ئابووریەكانی ئەگەری گەشەكردنی بەرزیان هەیە
دانیشتنی سێ‌ یەم
پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی : هەماهەنگی و بەشداریكردنی خاوەن بەرژەوەندیە جۆراوجۆرەكان بە سەرپەرشتی د. ئاراس قادر خۆشناو ، سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجی كوردستان KISSC
هەماهەنگی و رۆڵی لایەنە بەشداربووەكان لە پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی لە كوردستان : حكومەت ، رێكخراوە یارمەتیدەرەكان ، كەرتی تایبەت و دەزگا ئەكادیمیەكان
دوای تەواوبوونی گشت دانیشتنەكان، پوختەی گفتوگۆ و تێبینی ئامادەبووان لە كۆبوونەوەیەك تاوتوێ كرا و لە لایەن دەستەی بەڕێوبردنی دانیشتنەكان پەسەندكرا وا بڕیاریشە بكرێتە راسپاردەیەك پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت بۆ كاركردن لە سەری.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑