تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 20 نیسان 2017
بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكه‌ی حكومەتی كوردستان، پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ گەشەپێدان و تواناسازی ئابووری ئافرەتان لە كوردستانداو، دەستەبەركردنی هەلی كاركردن و دەرفەتی یەكسان بۆ ئافرەتان لە بازاڕی كاركردندا، جێبه‌جێ ده‌كات.
شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوو لە غەسان خۆجە و غەڕام قەستەڵانی و ژین موختارو، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی كوردستان لە هۆڵی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی هەولێر کۆبوونەوەو، لەمیانەیدا قه‌سته‌لانی شاره‌زا له‌ بانكی نیوده‌وڵه‌تی سمینارێكی لەبارەی چۆنیه‌تی به‌كارخستنی ئافره‌تان پێشکەش کرد.
په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، باسی له‌ گرنگی پرۆژه‌كه‌ كردو، داوای كرد ژووره‌ بازرگانییه‌كان پاڵپشتیان بن له‌ سه‌رخستنی. ‌لای خۆیه‌وه‌ دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هەولێر ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك و ده‌ستخۆشی كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی بالای خانمانی كوردستان بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌.
له‌و دیداره‌دا‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمەڵایه‌تی و ژمارەیەک لە‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑