رۆژی ٦ی نیسان بەرپرسی بەشی ئابووری لە باڵێوزخانەی بوڵگاریا لە بەغدا سەردانی ژووری کردو، لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لێ کرا.
لەدیداریکدا شاندی میوان وێرای خستنەڕووی دەرفەتەکانی سوودگەیاندنی وڵاتەکەی بە کوردستان لە رووی ئابوورییەوە، لەنزیکەوە گوێبیستی دەرفەتەکانی کارکردن لە سێکتەرە جیاجیاکان بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری نێوانیان کردەوە.
ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەئامەدەبوونی نەوزاد هادی پارێزگارو عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو، سەرۆک و هەردوو جێگرو سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، رۆژی ١٧ی نیسان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی سازدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر رەوشی بازرگانیی و پیشەسازی لە کوردستان و هەولێر بەشێوەیەکی گشتی و کاروبارەکانی ژوور بەشێوەیەکی تایبەتی. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ کارئاسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگان و پیشەوەران، هەروەها پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ژوور بەرز نرخێندرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا بە دانانی مەلا مەجید سدیق سێودین وەک جێگری سێیەمی سەرۆکی ژوور، بەمەبەستی راییکردنی کاروباری ژوور بەشێوەیەکی باشتر. ئەم بڕیارەش رەزامەندی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی کوردستانی لەسەر وەرگیرا. بەمەش هەریەک لەو جێگرانە ئەرکی جیا لە یەکتر رادەپەڕێنن، لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و پەیوەندییەکاندا.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...