تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 06 نیسان 2017
بە مەبستی هەلسەنگاندنی تواناكانی كۆمپانیا ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان وە ئامادەكارییان بۆ هەناردەكردنی پێداویستی بیناسازی و بەرجەستە كردنی هۆیەكانی گواستنەوە و سەرمایەگوزاری كردن لە باكووری سوریا كۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ راوێژكاری و بەرهەمهێنان و بە سیستەمی كردن (i-APS) كاژێر 7 ی ئێوارەی رۆژی 6/4/2017 لە هۆتێل فۆرت لاند لە شاری هەولێر وۆركشۆپێكی سازكرد .
لە رێگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرەوە چەندین كۆمپانیا و بازرگان لە بوارەكانی بەڵێندەرایەتی، بانك، كۆمپانیاكانی گواستنەوە و كەرەستەكانی بیناسازی پەیتی كیمیاوی و كشتوكالی بانگێشت كرابوون بۆ ئەم وۆركشۆپە.
لە وۆرك شۆپەكەدا گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی بەشداری كردن لە ئاوەدانكردنەوەی باكووری سوریا كرا و ،تاوتوێی ئامادەكاری ئامادەبووانی وۆرك شۆپەكە كرا لە چۆنیەتی بەشداری كردن لەو پرۆسەیەدا تاوتوێ كرا لە هەمان كاتدا كۆمپانیای رێكخەری ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئاسانكاری كردن چوونە ناوەوەی سوریا بەرجەستە كردنی دەرفەتی كار بۆ كۆمپانیاكانی هەرێم .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 5/4/2017 لە ژێر چاودێری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و سەرۆكی ژوور و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور و ژمارەیەكی زۆر لە بەپرسانی حكومی ناوەندی بازرگانی و ئابووری پەیوەندیدار لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی سامی عەبدولرەحمان دوازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی كتێب بە بەشداری 310 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 18 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێدا كردووە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 10 رۆژ تا 15/4/2017 بەردەوام دەبێت.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 5/4/2017 د. دارا جەلیل خەیات پێشوازی لە شاندێكی بانكی ئەلبەرەكەی توركی كرد كە پێكهاتبوون لە ، باریش كۆستین بەڕێوبەر،  نەوزاد بەیرەكتار یاریدەدەری بەڕێوبەر و ئەرمان ئوغور لێپرسراوی خزمەتگوزارییەكان.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكی بانكەكەیان لە هەولێر و توركیا كرد، جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتر كردەوە بۆ خزمەتكردن بە چین و توێژەكان بەگشتی و بە تایبەت بازرگانانی هەرێم و توركیا بۆ ئەوەی زیاتر ئاسانكارییان بۆ بكەن لە كاتی مامەڵەكانیان دا لەو بانكە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، دەست خۆشی لێكردن لە بەرامبەر ئەو كارو خزمەتەی كە پێشكەشی دەكەن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑