تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 25 ئایار 2017
شاندیكی بازرگانی پاكستان سەردانی ژوور دەكات  
رۆژی 24/5/2017 بە یاوەری جێبەجێكاری كارەكانی سەفرەتی باكستان لە بەغدا بەرێوەبەری گشتی بازرگانی دەرەوی حكومەتی باكستان شاندێكی بازرگانی كە پێك هاتبوو لە نوێنەری شازدە كۆمپانیای بواری خۆراك و جل و بەرگ سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ابراهیم صوفی  و مەلامەجید صدیق جێگرانی سەرۆك و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری پێشوازیان لێكرا .
لە كۆبوونەوەیكی فراواند كە ژمارەیەك بازرگانی هەولێر تیای ئامادە بوون مەلا مەجید صدیق وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد و دواتریش هەریەك لە جێبەجێكاری كارەكانی سەفرەتی باكستان لە بەغدا بەرێوەبەری گشتی بازرگانی دەرەوی حكومەتی باكستان مەبەستی سەردانەكەیان روون كردەوە كە بریتی بوو لە نیازیان بۆ گەشەپێدانی بازرگانی لەگەل هەرێمی كوردستان ز
لە پاشان تەواوی شاندەكە خۆیان و كاروچالاكیەكانیان ناساند لە گەل بازرگانانی ئامادە بیرو راكانیان گۆریەوە بۆ بەستنی پەیوەندی.
ئەوە یەكەمین جارە شاندێكی بازرگانی پاكستان  لەو ئاستە بێتە هەورێمی كوردستان . 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
شاندێكی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی سنە دەكات
 
رۆژی 23/5/2017 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە ماجد جەلال لێپرسراوی بەشی بازرگانی ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، كەمال عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانانی شاری هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی شاری سنەیان كرد و لە لایەن سەید كەمال حوسێن سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی سنە پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی ئەم سەردانە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەكانی نێوان هەولێر و سنە یە، لە هەمان كات دا ئامادەكارییەك دەبێت بۆ واژووكردنی یادداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو ژوور.
سەرەتای دیدارەكە سەید كەمال حوسێن سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە وتەیەكی پێشكەش كرد رایگەیاند: سەرەتای دەست پێكردنی ئەم جۆرە دیدارە بەو بەرنامە سەركەوتووە كارێكی باش دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵیەكانی نێوان هەردوو ژوور.
وتی: هەماهەنگی و دەروازەكان لە ئێستادا لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران زۆرباشە.
ئەوەشی خستە روو كە شاری سنە لە زۆر سێكتەر پێشكەوتووە و هەناردەی كەل و پەلەكانی وڵاتی دەرەوە دەكات بە تایبەت لە سێكتەری كشتوكاڵی و بەرهەمی شلیك كە لە %80 ی هەموو ئێران لە شاری سنە بەرهەم دێت.
هیواشی خواست كارئاسانی زیاتر لە نێوان هەردوولا و لە مەرزەكان بكرێت.
پاشان شاندی ژوور سوپاسی ئەم پێشوازییەیان كرد، هیوای سەرەتایەكی باشیان بۆ پتەوكردن و بەردەوامی ئەم پەیوەندییە خواست.
ماجد جەلال رایگەیاند: ئەم دیدارە سەرەتایەكی باشە دەتوانین لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندییەكان و كۆبوونەوەكان لە ئاستی باڵاتر ئەنجام بدەین.
ئەندامی ژوور وتیشی: ئێمە زیاتر بەرهەمەكانمان لە شارەكانی تر هەناردە دەكەین هیوا خوازین كۆمپانیا و بازرگانانی سنەش لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و هەناردەی بەرهەمەكانیان بكەن.
لە لایەن خۆیەوە كەمال عەزیز وتی: ئێمە هاوكار و یارمەتیدەر دەبین بۆ هەر كۆمپانیایەك یان بازرگانێك بیەوێت بەشدار بێت لە بازاڕەكانی كوردستان.
وتیشی: دەتوانین بە هاوكاری هەردوولا پەرەی زیاتر بە پەیوەنییەكان بدەین، هیوا خوازین لە جاری داهاتوو لە هەولێر كۆببینەوە و كۆمپانیاكانی هەردوولامان دانیشتنی B2B ئەنجام بدەین.
پاشان شاندی ژوور سەردانی هەردوو كارگەی لولەك و بۆڕی پلاستیكی و كارگەی كۆنكرێتیان كرد لە شاری سنە.
لەم كارگەیە چۆنیەتی بەرهەم هێنان و كوالێتی و چۆنیەتی هەناردە كردنی ئەم بەرهەمانە بۆ شاندی ژوور روون كرایەوە.
 
 
لە درێژەی سەردانەكەیاندا ئێوارەی رۆژی 23/5/2017  شاندی ژوور لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی بازرگانی ئێران بەشی كارگە بچووكەكان لە كەرتی شاری سنە بە سەرۆكایەتی شاهۆ حەجیبی  سەرۆكی دەستە و بەرێوبەری گشتی كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەردەوامی ئەم پەیوەندییە لە نێوان هەردوو شاری سنە و هەولێر باسی لێوە كرا.
هەر لەم دیدارەدا چۆنیەتی دامەزراندنی كارگە بچوكەكان و بەشداری كردنی ئەم جۆرە كارگانەو دامەزراندنیان لە هەولێر و بەشداری كردنیان لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان باس كرا.
هەردوولا هیوایان خواست لە ماوەی داهاتوودا بتوانن لە ئاستی حكومی ئەم كۆبوونەوەیانە بكرێت و هەردوولا سوودمەند بن تیایدا.
لە میانەی ئەو سەردانەدا ژوورەكانی هەولێر و سنە رۆژی 25/5/2017 یادداشتێكی هەماهەنگی و لێگتێگەیشتنیان واژوو كرد كە بە ئامادەبوونی ماجد جەلال، كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی هەولێر و سەید كەمال حوسێنی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی سنە، ژمارەیەك لە كاربەدەستان و بەرپرسانی پارێزگای سنە و ژمارەیەك لە بازرگانانی هەولێر و نزیكەی 50 كۆمپانیا و بازرگانانی شاری سنە لە هۆڵی كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی سنە كۆبوونەوەیەك سازكرا.
لە دەستپێكردنی ئەم كۆبوونەوەیە سەید كەمال حوسێنی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە وتەیەكی پێشكەش كرد پەرۆشی خۆی بۆ گەشە و پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەولێر و سنە نیشاندا، بە قازانجی دوولایەنە وەسفی كرد.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە رایگەیاند: بوونی هەمان نەتەوە، فەرهەنگ و زمان و كلتووری هاوبەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی كاری بازرگانی نێوانمان بەهێزبكەین و سوود لە هەل و دەرفەتەكان وەربگرین.
وتیشی: ئەم كۆبوونەوەیە هەلێك دەبێت بۆ ئەوەی هانی بازرگانانی هەردوولا بدەین كە وەبەرهێنان بكەن، هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو بازرگانانی نێوان هەردوولا بەهێز بێت، لە مانگی داهاتووش بە شاندێكی بازرگانی سەردانی شاری هەولێر بكەن.
پاشان هەریەكە لە محەممەد دەرەوەزمی بەرپرسی گشتی رێكخراوی پیشەسازی و كانگای لەشاری سنە، حەسەن زادە نوێنەری پارێزگای سنە و نوێنەری رێكخراوی كشتوكاڵی پارێزگای سنە هەریەكیان بە جیاواز وتەی خۆیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، جەختیان لە گرنگی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان سنە و پایتەختی باشووری كوردستان دەكردەوە.
دواتر ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد، رایگەیاند: كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێرانی لە ئاستێكی زۆر باش دایە رۆژ بە رۆژیش لە گەشەسەندنی بەردەوامە، بوونی نزیكەی 5 مەرز لە نێوان هەردوولا كاریگەری ئەرێنی كردۆتە سەر پەیوەندییە بازرگانیەكان.
وتیشی: هەرێمی كوردستان بە گشتی لەگەڵ هەموو شارەكانی ئێران كاری بازرگانی هەیە بەڵام رێژەكە لە شارێك بۆ شارێكی تر جیاوازی هەیە، هیوامان وایە لە ماوەی داهاتوو پەیوەندی بازرگانی نێوان شاری هەولێر و سنە لە بەرزترین ئاست دابێت، ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پاڵپشت و هاوكاری بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئێوەین.
هەر لەم كۆبوونەوە كورتە ڤیدیۆیەك لەسەر ژیان و سروشتی و كاری بازرگانی لە شاری هەولێر بۆ ئامادەبووان نمایش كرا.
دوای پێشكەش كردنی گشت وتەكان سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر یادداشتێكی هەماهەنگی و لێگتێگەیشتنیان لە نێوان هەردوو ژوور واژوو كرد، یادداشتەكە 7 بڕگە لە بوارەكانی هاوكاری و هەماهەنگی یەكتری ژوورەكان لە هاتنی شاند و كاری بازرگانی و بەشداری كردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان دەگرێتەوە.
بۆ گۆڕینەوەی را و سەرنجیان و رێكخستنی كاری بازرگانی و هەمانگی لەگەڵ یەكتر بازرگانانی هەردوولا كۆبوونەوەیەكی B2Bیان ئەنجامدا.
 
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑