تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 تەمموز 2017
 
رۆژی 10/7/2017 لە هۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی ئیبراهیم محەممەد كانەبی جێگری سەرۆكی ژوور, ماجد جەلال خەلیل, فیدائەددین محەممەد، سەركەوت جەمال و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدان بە سەرۆكایەتی رەحمان نادی سەرۆكی ژووری بازرگانی هەمەدان كرد.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە 30 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا لە سێكتەرەكانی (كشتوكاڵ، خۆراك, ئەلیكترۆنی, مۆبیلیات و بیناسازی) لە بەرامبەریشدا بەشێك لە بازرگانانی شاری هەولێر لە هەمان سێكتر بەشداربوون لەم دیدارەدا.
سەرەتای دەستپێكی ئەم دیدارە ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وەكو لێپرسراوی شاندە بازرگانیەكانی ئێران لە ژوور وتەی بەخێرهێنانی پێشكەشكرد هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە گەشتەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان.
پاشان ئیبراهیم محەممەد كانەبی جێگری سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەشكرد، باسی لە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێرانی كرد رایگەیاند كە رێژەی ئەم ئاڵوگۆڕە ساڵانە دەگاتە 6 – 8 ملیار دۆلار بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ئاستە زیاتر بەرز بكەینەوە.
لە هەمان كات دا تیشكی خستە سەر چۆنیەتی پتەوكردنی زیاتری ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان و پەیوەندی بەستن لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی ئەو وڵاتە.
رەحمان نادی سەرۆكی شاندی میوان لە وتەیەكدا باسی لە ئامانجی سەردانی شاندەكەیانی كرد كە بازرگانی و هەناردەكردن و وەبەرهێنان دەگرێتە خۆی.
وتی: شاری هەمەدان جگە لە 36 شاری پیشەسازی، كوالێتی بەرهەمەكانمان لەسەر ستانداردی جیهانیە، ئەم شاندەی ئێستامان توانای وەبەرهێنانی هەیە لە گشت سێكتەرەكان و دەتوانین پەرە بە كارگە وەستاوەكانی شاری هەولێر بدەین و نۆژەنیان بكەینەوە لەسەر ئەركی خۆمان، سەرۆكی شاندی میوان هیواشی خواست بتوانن بە هاوكاری هەردوولا لە ماوەی داهاتوودا پەرەی زیاتر بە كارەكا بدەن.
هەر لەم دیدارەدا فیدائەددین محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بە كورتی باسی یاسی وەبەرهێنان و چۆنیەتی بازرگانی و كار كردن كرد لە هەرێمی كوردستان، لە هەمان كات دا ئامادەیی و هاوكاری ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆ شاندە بازرگانیەكان و هەر لایەنێك كە بیەوێت كار بكات.
دواتر ئامادەبووان كارەكانی خۆیان ناساند و سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستە روو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑