تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 20 تەمموز 2017
بۆ قسەكردن لەسەر چۆنیەتی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ بەشداری بازرگانانی شاری هەولێر لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە و رۆڵی ژوور لەم پرسە رۆژی19/7/2017 مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆكی ژوور سەبارەت بەم پرسە لێدوانێكی بۆ كەناڵی (NRT) داو وتی:
ئێمە وەكو ژوور بازرگانانی خۆمان ئاگادار كردۆتەوە كە سەردانی ئەم شارە بكەن و لە نزیكەوە چاویان پێ بكەوێت بە مەبەستی كاركردن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم شارە بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا نزیكەی 100 كۆمپانیا ئامادەیی خۆیان نیشان داوە.
سە بارەت بە رێگری كردن لەم پرۆسەیە و دروست كردنی كێشە بۆ كۆمپانیا كوردستانیەكان مەلا مەجید وتی: تا ئێستا هیچ رێگرییەك نەبووە لە لایەن هیچ لایەنێكەوە بەڵام مەرجە كۆمپانیای بەشدار لە ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە تۆماركراو بێت لە شاری بەغداد، وە هەر كاتێك كێشە یان گرفتێك دروست بێت ئێمە وەكو ژوور ئامادەین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و هاوكاری كۆمپانیا و بازرگانانی خۆمان دەبین.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە مەبەستی وەبەرهێنان كردن لە بوارەكانی (وزە, كشتوكاڵ) لە هەرێمی كوردستان، هەردوو كۆمپانیای لیۆناردۆ كۆڵۆمبۆی ئیتاڵی و باراوی كۆمپەنی كوردستانی رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
رۆژی 13/7/2017 لە هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و نوێنەرانی هەردوو كۆمپانیا، رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
لەم بارەیەوە باراو كاوە مەحمود خاوەنی كۆمپانیای باراو وتی: ئەم كۆمپانیا ئیتاڵیەی كە ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵی كردووە یەكێكە لە كۆمپانیا مەزنەكانی وڵاتی ئیتاڵیا و بارەگای سەرەكیان لە شاری جەنەوایە، ئەم كۆمپانیایە وەكو گروپ كاردەكات یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە تەل و كارەبای وڵاتی ئیتاڵیا دابین دەكات، لە خەمان كات دا لە ئێستادا خەریكی دوو پرۆژەی گەورەن كە یەكێكیان لە ولایەتی كالیفۆڕنیایە لە ئەمریكاوە لە رێگەی تایەی ئۆتۆمبێلەوە كارەبا دابین دەكەن.
باراو وتی: ئێمە ساڵێكە كارمان لەسەر ئەم بابەتە كردووە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو، دوای ئەوەی خۆیان هاتوون سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوو لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە گونجاوی ئیش كردن تیایدا بۆیە هاتنە ئەو باوەڕە كە رێككەوتنمان لەگەڵ ئەنجام بدەن.
دەرەبارەی جۆری كاركردن و رێككەوتنەكە باراو رایگەیاند: رێككەوتنەكە لە هەردوو سێكتەری كشتوكاڵی و وزەیە كە چەندین بوار لە وانەی وەرگرتنی كارەبا لە وزەی خۆر و پاشماوەی خۆراكی لە خۆ دەگرێت سەرەتا لە شاری هەولێر دەست پێدەكەین و بنكەی سەرەكیمان هەر لەم شارە دەبێت دواتر فراوان دەبێت بۆ شارەكانی تری كوردستان، گرێبەستەكەش بە شێوەی هاوبەشە نیو بە نیو.
سەبارەت بە هۆكاری رازیبوون بە كاركردن لە هەرێمی كوردستان خاوەنی كۆمپانیای باراو وتی: بە هۆی نزیكی سیاسەت لە نێوان هەردوو وڵاتی ئیتاڵیاو هەرێمی كوردستان لە لایەك و ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ بوون بە دەوڵەت دوو هكاری سەرەكی بوون بۆ هاتنی ئەم شاندە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑