تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 09 تەمموز 2017
پێشانگای قوماش و جل و بەرگ لە وڵاتی هیندستان
رۆژانی ٣٠/٦ تا ٢/٧ لە شاری مەهاتما ماندیر لە وڵاتی هیندستان پێشانگای قوماش و جل و بەرگ و کاری دەستی سازکرا.
لەم پێشانگایە هەریەک لە ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆکی ژوور، فیدائەددین گەردی و جەوهەر خدر ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بە شێک لە بازرگانانی شاری هەولێر لەم بوارە بەشداربوون .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
شاندێکی بازرگانی شاری هەمدان سەردانی ژوور دەکەن
 
رۆژی2/7/2017  ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی لە شاندێک کرد کە پێکهاتبوون لە فێرۆز زارەئی بەڕێوبەری بەشی ئابووری و پەیوەندییەکان لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و میر زائی نوێنەری ژووری بازرگانی شاری هەمەدان.
لە دانیشتنێکدا پتەوکردنی زیاتری کاری بازرگانی و هاتنی شاندی بازرگانی هەردوولا لە نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان باسی لێوە کرا.
هەروەها باس لە دوایین سەردانی شاندی ژوور و بازرگانانی هەولێر بۆ شاری سنە کرا, واژووکردنی رێککەوتنامەی نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و سنە بە هەنگاوێکی گرنگیان وەسفکرد بۆ زیاتر کردی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە نێوان ئێران و هەرێم.
هەر لەم کۆبوونەوەیە شاندی میوان رایانگەیاند کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندێکی بازرگانی و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری هەمەدان لە بوارە جیاکانسەردانی ژوور دەکەن بە ئامانجی دانیشتن لەگەڵ بازرگانانی کورد و گرێبەست کردن لەگەڵیان.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال ئامادەیی ژووری نیشاندا لە پێشوازی کردنی ئەم شاندە و رەخساندنی دانیشتن لەگەڵ بازرگانانی کورد و کار ئاسانی بۆیان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑