تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 13 ئاب 2017
 
 
لە 11-13/10/2017 لە قاهیرە كۆنگرەی پرۆژەكانی گواستنەوەی میسری لە میسر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی میسر سازدەكریت .
بازرگانان و خاوەن كۆمپانیای پلە ( یەك و نایاب ) كە ئارەزووی بەشداری كردنیان هەیە تا 31/8/2017 پەیوەندی بە ژوورەكەمانەوە بكەن .
 
 
 
 
 
راگیاندنی ژوور
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 13 ئاب 2017 09:47

ئاگاداری

 
 
لە 15-18/10/2017 پێشانگای ( بروجكت عراق ) و ( پیشانگای كشتوكاڵ ) لە هەولێر لەلایەن كۆمپانیای (  IFP)سازدەكریت . هەر بازرگان و خاوەن كۆمپانیایەك نیازی بەشداری كردنی هەیە پەیوەندی بكەن بە:
 
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.   
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
 
 
 
 
        راگەیاندی ژوور
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 8/8/2017 كونسوڵخانەی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، بە بەشداری د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشانگایەكی شێوەكاری بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری فەڵەستینی (مەحمود دەروێش) لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر كرایەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 رۆژی 8/8/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی مەلا مەجید سەدیق سێودی جێگری سەرۆكی ژوور، سالار جەلال و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە وەبەرهێنەر و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی ئەڵماس ئەحمەد ئیسماعیل كرد.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 9/8/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ئیبراهیم سۆفی، مەلا مەجید سەدیق جێگرانی سەرۆكی ژوور و سالار جەلال و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان كرد لە میگیل ماگالهایز باڵیۆزی وڵاتی بەرازیل لە عێراق.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەرازیل تاوتوێ كرا.
باڵیۆزی بەرازیل خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە وتی: بەشێكی سەرەكی كارەكانمان لە باڵیۆزخانە بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرازیل وڵاتێكی بەهێزە لە گشت بوارەكان بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و خزمەتگوزاری، بۆیە دەتوانین هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەڵ هەرێم بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان.
میگیل ماگالهایز وتی: بوونی گرژی و ئاَۆزی ئەم دواییە وای لە كۆمپانیا بەرازیلیەكان كرد كە نەتوانن بێن بۆ هەرێم، بەڵام من لە لایەن خۆمەوە دڵنیایان دەكەمەوە لە ئارامی و دۆخی گونجاوی كار كردن لە هەرێمی كوردستان.
باڵیۆزی بەرازیل ئەوەشی خستە روو كە لەماوەی رابردوو كاری زۆرمان كردووە بەڵام ئەمە بەس نیە دەمانەوێت زیاتر كاربكەین، لەماوەی داهاتووش هەوڵ دەدەم لەگەڵ بازرگانان و ژوورە بازرگانیەكانی بەرازیل كە بێن بۆ هەرێم و لە سێكتەرەكانی تریش بكۆڵنەوە و دەست بە كاركردن بكەن.
سەرۆكی ژوور وتی: پەیوەندی بازرگانی نێوان عێراق بەگشتی لەگەڵ وڵاتی بەرازیل پەیوەندییەكی لە مێژینەیە، تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە پێداویستیە خۆراكیەكان لە وڵاتی بەرازیل هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆیە وڵاتی بەرازیل وەكو وڵاتێكی گەورەی پیشەسازی جێگای بایەخی ئێمەیە، خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانین.
د. دارا رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ژووری بازرگانی بەرازیلی – عێراقی و ژووری بازرگانی عەرەبی – بەرازیلی پەیوەندیمان هەیە، بەڵام خوازیارین لە رێگەی جەنابتانەوە پەیوەندییەكان پتەوتر بكەین و پەیوەندی ببەستین لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی بەرازیل.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە سەردانی بەڕێزتان بۆ هەرێمی كوردستان جێگای بایەخە بەهۆی ئەوەی راستی لە دڵنیایی ئارامی هەرێم و بوونی كەشێكی لە بار بۆ وەبەرهێنان و كار كردن دەتوانن ئەم راستیانە بە كۆمپانیا و بازرگانەكانتان بگەیەنن بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و دەست بە كاركردن بكەن لە گشت سێكتەرەكان.
وتیشی پێویستە لەسەر هەمووان بە تایبەت كە چەند راگەیاندن كارێكی بەرازیلی لێرەن راستیەكان بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی بەرازیل بگەیەنن كە هەرێمی كوردستان بەشێكی جیایە لە عێراق و شوێنێكی گونجاوە بۆ گشت وەبەرهێنەران.
سەرۆكی ژوور هیواشی خواست كە لە رێگەی بەشی بازرگانی لە  باڵیۆزخانەی بەرازیل بتوانن شاندی بازرگانی بهێننە هەرێمی كوردستان و بتوانن لێرە پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانیان بكەنەوە، لە ماوەی داهاتووش بتوانن كونسوڵخانە یان نوسینگەیەكی بازرگانی بەرازیل بكەنەوە كە هۆكارێكی سەرەكی دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، وە ئامادەیی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و پیاڵپشتیەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑