تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 07 ئاب 2017
رۆژی 1/8/2017 شاندێكی نوسینگەی رێكخراوی كاریتاسی كۆماری چیك لە عێراق سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە رێكخستنی كۆنفڕانسێك كرد كە بڕیار وایە لە 28/8/2017 ئەنجامبدەن بە ناونیشانی (كشتوكاڵ هاوڕێ ژینگە).
وا بڕیارە لەم كۆنفڕانسە تیشك بخرێتە سەر رێكخستنی ستراتیژی ئابووری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، چاكسازی لە بەروبوومە كشتوكاڵییە خۆماڵییەكان، كە لە لایەن چەند شارەزایەكی چیكی لە بواری كەرتی كشتوكاڵی ئەنجام بدرێت.
هەر لەم كۆنفڕاسە هاوكاری بەشێك لە جوتیارانی خۆمان دەكرێت لە رووی دارایی و راوێژەوە.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو كە لەم كۆنفڕانسە ژووری بازرگانی هەولێر و وەزارەت و دام و دەزگاكانی حكومەت پەیوەست بەم سێكتەرە بەشدار دەبن تیایدا.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی ژوور پاڵپشت و هاوكاری ژووری نیشاندا، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 31/7/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە دەرباز عەبدوڵڵا رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیران كرد.
لە دیدارێكدا كە سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوو باس لە رەوشی كاری بازرگانی هەرێمی كوردستان كرا.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 1/8/2017 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور، بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵ و بەرێوبەری دانەوێڵە، بەرێوبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوبەری كوشتارگەی هەولێر كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر رەوشی بازاڕ و دەنگۆی گرانبوونی نرخی شتومەك ئەنجامدا.
نەبەز عەبدولحەمید وتی: هۆشداریمان داوەتە گشت بازرگانان كە بە هیچ شێوەیەك نابێت نرخی كەل و پەلەكان گران بكەن، رۆژانەش لە رێگەی لێژنەكانمانەوە چاودێری بازاڕ دەكەین و هەر كەسێك نرخەكان گران بكت بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
عەلی رەشدید رایگەیاند: ئەوان بە هاوكاری قایمقامییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كار بۆ نەهێشتنی دەنگۆی گرانی بازاڕ و رێگرتن لە گرانبوونی دەكەن.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا سەرۆكی ژوور وتی: ئێمە هەمیشە وەكو ژوور رێنمایی بە بازرگانانی خۆمان دەدەین كە بەرهەمی كوالێتی باش و نرخی هەرزان هەناردە بكەن، ئێمەش وەكو ژوور لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆمان رێگری لە گرانبوون دەكەین و پاڵپشت و هاوكاری ئەنجومەن و قایمقام دەبین.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
لە وەڵامی پرسیاری جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا دەربارەی ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ
جێگری سەرۆكی ژوور وتی: هەرێمی كوردستان وەك بنكەیەكی سەرەكی دەبێت بۆ كۆمپانیاكان لەكاتی ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە
لە نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی كریستۆفەر بێرگەر جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیا ئەڵمانیەكان لە هەرێم، رۆژی 30/7/2017 چوارەمین كۆبوونەوە بۆ پرۆژەی كاروبارە بازرگانیە لە پێشینەكان بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور وتی: ئەم قەیرانانەی ئێستا كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە كاریگەری راستەوخۆیان هەبووە بەسەر كارە بازرگانیەكان و وەبەرهێنان بەڵام كاتیە و تەواو دەبێت.
وتیشی: بەهۆی نزیكی شاری موسڵ لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر، نزیك بوونەوەی وادەی دووبارە بنیات نانەوەی ئەم شارە، كۆمپانیاكان دەتوانن لە بنكەیان لە هەرێم بێت و لە رێگەیەوە بەشدار بن لە بنیاتنانەوە زۆرێك لە كەرەستەكان دەتوانن لە هەرێمی كوردستانەوە بەدەست بخەن بۆ كاركردن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارە چونكە زۆرێك لە كەرەستەكانی بیناسازی وەكو چیمەنتۆ و شیش لە هەرێم بەرهەم دێت و جگە لە پێداویستی ناوخۆ هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراقیش دەكرێت، بۆیە بە پێویستی دەزانم لە ئێستاوە كۆمپانیاكان بە گشتی و كۆمپانیا ئەڵمانیەكان بە تایبەتی پێگەی خۆیان توندتر بكەن لە هەرێم.
جێگری سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت وای لە كاربەدەستانی هەرێم كرد پەرەی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ بدەن ئێستاش سوپاس بۆ خوا زۆرێك لە بەرهەمەكان %70 و هەندێكی تریش %100 بەرهەمیەتی و هەناردەی دەرەوەش دەكرێت بەڵام پێویستمان بە كارگەی لە قوتونان و ساردكەرەوە هەیە.
سەبارەت بە كاریگەری پرۆسەی ریفراندۆم لەسەر رەوشی بازرگانی لەگەڵ خواروو و ناوەڕاستی عێراق سۆران ئەبوبەكر وتی: لە ئێستادا بەهۆی دانانی خاڵی باج وەرگرتن و گومرگ لە لایەن حكومەتی ناوەند و خراپ هەڵسوكەوت لەگەڵ بازرگانان وەكو دوو وڵاتی لێ هاتووە دەتوانین بڵیین ئەوەی لە دەستیان هاتووە كردویانە بە دڵنیاییەوە پرۆسەی ریفراندۆمیش هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە مەبەستی فراوانكردنی كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و وڵاتی چیك، پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە كانی نێوان ژوورەكانی هەردوولا، هەردوو یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم و ژووری بازرگانی چیك پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی هاوبەشیان واژوو كرد.
رۆژی 27/7/2017 شاندێكی بازرگانی وڵاتی چیك سەردانی ژووریان كرد، لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕِی ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازییان لێكرا.
شاندەكە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی پێنج كۆمپانیا لە سێكتەرەكانی (تەندروستی، وزە، ئەلیكترۆنی، دیكۆرات و بیناسازی) بە سەرۆكایەتی برۆریڤۆ مانیژ جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی چیك و بە ئامادەبوونی مادام ئیڤا دارداكۆڤا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان.
لە كۆبونەوەیەك كە ژمارەیەك لە بازرگانان و كۆمپانیا خۆماڵییەكان ئامادەی بوون، د. دارا وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد وتی: خوازیاری كاركردنی زیاتر و فراوانكردنی په‌یوه‌ندی نێوان بازرگانان و وه‌ربه‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی‌ چیكین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری باشتر پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
وتیشی‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاریانداوه‌ له‌داهاتوودا به‌شداری له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی‌ چیك بكه‌ن، تا له‌نزیكه‌وه‌ كۆمپانیا و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردولا بتوانن په‌یوه‌ندی باشتر دروستبكه‌ن. 
سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی ئەوەشی خستە روو كە لە ماوەی رابردوو رێژەی وەبەرهێنان نزیكەی (70) ملیار دۆلار بووە تەنها لە كەرتی تایبەت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كاریگەری شەری تیرۆرستانی داعش و بوونی گرفت لەگەڵ حكومەتی ناوەند لە ئێستادا كاری وەبەرهێنان لاوازە بەڵام بە بۆچوونی ئێمە كاتی یە لە داهاتوویەكی نزیكدا چارەسەر دەبن.
مادام ئیڤا دارداكۆڤا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی بەم كۆبوونەوەیە دەربڕی هیوای خواست ئەم رێككەوتنە دەرەنجامی باشی هەبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ بەرەو پێش بردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان نێوان هەردوولا دەربڕی.
برۆریڤۆی مانیژ جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی چیك رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت به‌شداری كۆمپانیاكانی وڵاتی‌ چیك له‌ كارو پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌هێزتر و فراوانتر بكه‌ین، بۆیه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ واژۆكردنی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌.
وتیشی: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 40 كۆمپانیای وڵاتی‌ چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، جیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە ئامادەبوونی محەممەد هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 26/7/2017 پێشانگای روانگە فورەسی نێودەوڵەتی بۆ هەلی كار لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر كرایەوە.
لەم پێشانگایە نزیكەی 100 كۆمپانیا بەشدارییان تێدا كردووە وا چاوەڕوان دەكرێت چەندین هەلی كار بۆ بەشدابووانی پێشانگاكە بڕەخسێنێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:32

ژوور و شاندێكی یونسكۆ كۆبوونەوە

بە مەبەستی چاكسازی كردن لە سێكتەرەكانی خوێندنی تەقەنی و راهێنانی پیشەیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان, وەرگرتنی تێبینیەكانی سەرۆك و ئەندامان و نوێنەرەكانی كەرتەكانی تایبەت، رۆژی 25/7/2017 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر و بەشێك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنەرانی بەشێك لە كۆمپانیاكانی سێكتەری نەوت و گاز، گەشت و گوزار و كشتوكاڵی و بەشێك لە بازرگانان كۆبوونەوەیەك و ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لە لایەن شاندێكی رێكخراوی یونسكۆ كە پێكهاتبوون لە شارەزایان خاتوو ئەلیسۆن شیمدت و هافدان فارستاد سازكرا.
سەرەتای دەستپێكردنی ئەم كۆبوونەوەیە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد ئەمەش دەقەكەیەتی: 
ئامادەبووانی بەڕێز
بەخێر هاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم لەو كۆبوونەوە گرنگە دەربارەی بابەتی فێركردن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی كە بە TVET ناسراوە . 
بەخێرهاتنێكی تایبەتی نوێنەرانی UNESCO ی سەر بە UN دەكەم ، كە ئەركێكی پیرۆزیان دەربارەی چاكسازیTVET لە ئەستۆ گرتوە بە كۆمەكی دارایی یەكێتی ئەوروپی وهاوكاری حكومەتی كوردستان و عیراق، بەو هیوایەی لە ئەنجامی گفتوگۆكان تێبینیەكانی نوێنەرایەتی كەرتی تایبەت وەڵامدانەوەیان هەبێت .
بەڕێزان :
هەروەك ئاشكرایە گەشەكردنی ئابووری بەندە بە فەراهەمكردنی هێزی كاری لێهاتوو پشت بەستوو بە زانست و تەكنەلۆجیا .
بەڵام نابێت ئەو هەل و مەرجە نالەبارەی دەیان ساڵەی رابوردووش لە بەرچاو نەگیرێت كە كاریگەری نەرێنی هەبووە لە سەر TVET وەك كۆنی پرۆگرامەكان و ئامێر و تاقیگە وكەمی بوار بۆ مامۆستاكانی ئەم بوارە لە پەرەپێدانی تواناكانیان و ئاشنابوونیان بە تەكنەلۆجیای نوێ‌ ، ئەمانە هەمووی لە لایەك لە لایەكی تریش لاوازی پەیوەندی پرۆگرامەكانی فێركردنی پیشەیی لە گەل پێویستیەكانی بازاڕی كار .
بەڕێزان :
سـستمی TVET ئەگەر بواری بۆ برەخسێت دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ قوتابیە دەرچووەكان ئەویش بە رەچاوكردنی پێویستیەكانی بازاڕی كار .
تا ئێستا هەوڵ نەدراوە توقعی پێویستیەكانی بازاڕی كار بكرێت و هەروەها نەبوونی داتا دەربارەی پێویستیەكانی خاوەن كاران تعارچ پەیدا دەكات لە بەینی پێویستی بازاڕی كار وپسپۆریەكان .
لێكۆلینەوەكان وا پێشبینی دەكەن كە پێویستی بازاڕی كار لە كوردستان لە كەرتەكانی خزمەتگوزاری و بازرگانی جملە و گەیاندن بێت و ¾ ی هەلی كار لە كەرتی تایبەت خۆیان لە كەرتەكانی خزمەتگوزاری و فرۆشتن وشارەزایی كشتوكاڵی وپیشەجۆراو جۆرەكان و بازرگانی جملە و مفرد و پیشەسازی و ئامێر بەكار خستن بن ، ئەمانە هەمووی لە توانای قوتابخانە پیشەییەكانە ئامادەیان بكات ، بەڵام سێ‌ یەكی ئەو خاوەنكارانەی رایان وەرگیراوە پێیان وایە كە دەرچووانی دواناوەندیە پیشەیەكان وەك پێویست ئامادە نەكراون بۆ چوونە ناو بازاڕی كار چونكە خبرەی هونەری و پراكتیكیان لاوازە ئەمانەش رێگرن لە بەردەم دامەزراندنیان و لاوازیەكەشیان لە بوارەكانی زمانی بیانی ، بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای زانیاری سەرەڕای نەبوونی المهارات الشخصیە 
بۆ نموونە كاتێك پرسیار لە كۆمپانیایەكی تایبەت كراوە دەربارەی دامەزراندنی ( 600 ) كارمەندی بیانی لە كۆی ( 700 ) كارمەند وەڵامەكە ئەوە بوە دەرچوانی پەیمانگەكان زمانی ئینگلیزی بە باشی نازانن هەروەها خبرەیان لاوازە لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە هەمان كاتدا پێویستیان بە خبرەی عەمەلی هەیە.
لە بەر ئەم هۆیانە و سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی قوتابخانە پیشەییەكان خاوەنكاران ناچاردەبن پەنا ببەنە بەر دامەزراندنی هێزی كاری بیانی .
بەڕێزان :
بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی كوردستان بەشداری بە خاوەنكاران وكەرتی تایبەت و رێكخراوەكانیان ناكرێت لە رێكخستن وبەڕێوەبردنی TVET .
دەستنیشانكردنی كەم و كوڕیەكان كار ئاسانیمان بۆ دەكات بۆ بەخۆداچوونەوەو دیاركردنی ستراتیجیەتێكی نوێ‌ كە چارەسەركردنی كەم و كوڕیەكانی پرۆگرامی خوێندنی پیشەیی بە مەبەستی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ كادیری خۆماڵی بتەوكردنی ئابووری.
بەڕێزان :
ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ هاوكاری لە گەل UNESCO بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی لە TVET
دووبارە بەخێرهاتنتان دەكەم بەو هیوایەی گفتوگۆكان كاریگەری ئەرێنیان هەبێت لە سەر پرۆگرامی راهێنانی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان .
زۆر سوپاس 
دواتر هەریەك لە شارەزایان خاتوو ئەلیسۆن شیمدت و هافدان فارستاد لە رێگەی داتاشۆوە ئامانج و پرۆگرامی رێكخراوەكەیان بۆ ئامادەبووان شی كردەوە لە لایەن خۆیەوە د. ئەنوەر عەبدوڵا لە یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم وەكو سپیكەر بوو بۆ ئەم دانیشتنە.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە سەرنج و پێشنیاری خۆیان بە رێكخەران گەیاند.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 26/7/2017 شاندێكی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان بە سەرۆكایەتی ناسكە عەبدوڵا ئەندام لەم رێكخراوە سەردانی ژووریان كرد، لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، ئیبراهیم سۆفی و سۆران ئەبوبەكر جێگرانی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:26

خولێكی راهێنان لە ژوور كرایەوە

بە پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە هاوكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و رێكخراوی پلان خولی (چۆن ببین بە خاوەن كاری خۆمان) رۆژی 23/7/2017 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كرایەوە.
لەم بارەیەوە مامۆستای یاریدەدەر زانیار جەبار رەشید لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و ئەندامی تیمی كارگێڕی رێكخراوی پلان وتی: ئامانج لەم خولە پاڵپشتی گەنجانی دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگاكانی تەكنیكین، بۆ ئەوەی راهێنانیان پێ بكەین و لە دهاتوودا بتوانن ببن بە خاوەن كاری خۆیان یان بتوانن لە كەرتەكانی تایبەت دا دابمەزرێن و سوود لە تواناكانیان ببینرێت.
شایانی باسە ئەم خولە یەكێكە لە بڕگەكانی یاداشتنامەی لێكگەیشتن لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و زنكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، وە یەكەمین هەنگاوە لە ماوەی داهاتوشدا رهێنانەكان و خولی هاوشێوەی لەم جۆرە بەردەوام دەبن.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژی 23/7/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، د. عەدنان شەهاب بەڕێوبەری سەنتەری بەكارخستن و م. سەعد هادی چاوشلی لە زانكۆی ناوبراویان كرد.
ئامانج لەم دیدارەدا واژوو كردنی رێككەوتنامەی لێكگەیشتن بوو لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر.
دوای واژوو كردنی یاداشتنامەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن سەرۆكی ژوور وتی: كار بەرەو ئاڕاستەی كەرتی تایبەت دەچێت، بۆیە پێویستمان بە گەنج و لاوی دەرچووی خاوەن ئەزموون دەبێت، واژووكردنی رێككەوتنامەیەكی لەم جۆرەش سوودی بۆ هەردوولا دەبێت، ئێمە دەتوانین هاوكار و پاڵپشتیان بین لە دابین كردنی شوێن و كردنەوەی خولی راهێنان بۆ دەرچووەكان و پەرەدان بە تواناكانیان.
د. دارا وتیشی: لەیەكەمین هەنگاو دا خولێكی راهێنانمان كردۆتەوە كە دەستپێكێكی باشە لە ماوەی داهاتووشدا سەردانەكان بەردەوام دەبێت و گشت خاڵەكانی رێككەوتنامەكە جێ بە جێ دەكەین.
لە لایەن خۆیەوە د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی: قوتابیەكانمان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە هەردوو شێوەی پراكتیكی و تیۆری وانەكان دەخوێنن و دەردەچن بەڵام دوای تەواوكردنیان ئەزموونیان كەمە و پێویستیان بە راهێنان دەبێت لە هەمان كاتیشدا بێ كارن و دەیانەوێت بە دوای كار بگەڕێن بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەكو زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتنمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر واژوو كرد كە پێنج بڕگە لە خۆ دەگرێت, یەكێك لەو بڕگانە كردنەوەی خولی راهێنانی جۆراوجۆرە بۆ دەرچووەكانمان، لە رێگەی ئەم خولانە پەرە بە تواناكانیان دەدەن و دەتوانن ببن بە خاوەن كاری خۆیان.
سەرۆكی زانكۆ وتیشی لە ماوەی داهاتوو بە هاوكاری ژوور گشت بڕگەكان دەخرێنە واری جێً بە جێ كردنەوە.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑