تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 28 ئەیلول 2017
رۆژی 27/9/2017 سۆران ئەبوبەكر عەزیز جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی نەرویجی بە سەرۆكایەتی ئێریك سێلە بەرپرسی رێكخراوی بیرۆمز كیركنی نەرویجی كرد.
لە دیدارێكدا ئێریك سێلە سەرەتا پیرۆزبایی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی گشت پرسی هەرێمی كوردستان، كە وەكو چاودێر لەم پرۆسەیە بەشداربوون ستایشی ئەم پرۆسەیان كرد كە بە شێوەیەكی دیموكراتی و لە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی بوو.
ئێریك وتی: ئامانجی سەردانمان بۆ ژووری بازرگانی هەولێر دامەزراندنی ژوورێكی هاوبەشە لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی نەرویج و كوردستان كە بارەگای سەرەكی لە ئۆسلۆ بێت.
وتیشی: دەتوانین لە رێگی ئەم ژوورەوە پەیوەندییەكان پتەو بكەین، كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نەرویج سەردانی هەرێم بكەن لە هەمان كات دا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی خاوەن كار لە وڵاتەكەمان ئەژین خوازیاری كاركردنن لە هەرێم كە دەتوانین لە رێگای ئەم ژوورەوە هەوڵی بۆ بدەین.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو كە رێكخراوەكەیان لەگەڵ 15 وڵات پەیوەندی باشیان هەیە هەم لە رووی بازرگانی و راوێژكاری بۆ ئەم مەبەستە دەتوانین بانگێشتی خاوەن كار و وەبەرهێنەر و بازرگانانی هەرێم بكەین بۆ كۆبوونەوە، لە هەمان كات دا دەتوانین لە رێگەی بەرنامەی خۆمانەوە بۆ راوێژكاری یارمەتی كۆمپانیاكانی هەرێم بدەین لە گشت ئاستەكان.
لە لایەن خۆیەوە سۆران ئەبوبەكر دوای بەخێرهێنان، سوپاسی كردن بۆ ئەو هەوڵ و ماندوو بونەی كە كێشاویانە,
جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی نەرویج لاوازە تا ئێستا یەك كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان كاردەكات، هیوامان وایە هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان بە پێش بخەین.
وتیشی: خاسیەتی گونجاوی خاكەكەی بۆ كشتوكاڵ و گەشتیاری، بە پیتی لە نەوت و كانزا پێویستییەكی زۆری هەیە بۆ وەبەرهێنان بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، گەشتیاری و پیشەسازی ئەزموونی وڵاتی نەرویجیش بۆ ئێمە زۆر گرنگە.
جێگری سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەیە بۆ واژوو كردنی پرۆتۆكۆلی بازرگانی لە نێوان ژوورەكان، داواشی كرد  كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نەرویج سەردانی هەرێم بكەن، بەشدار بن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان بۆ خستنە رووی بەرهەمەكانیان ئێمەش وەكو ژوور هاوكار و پاڵپشتیان دەبین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی خۆمان.
لە كۆتاییدا جێگری سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە وڵاتی نەرویج بتوانێت نوسینگەیەكی بازرگانی یان كونسوڵی وڵاتەكەیان لە هەرێم بكاتەوە هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتان، لەگەڵ گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەوانی كە ئەمانەش هۆكارێكی سەرەكین لە پێشخستنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سەرۆكی فەخری پەرلەمانی پۆڵۆنیا سەردانی ژووردەكات
 
 
 
رۆژی 26/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی پێشوازییان كرد لە كۆرنل مۆراڤیچكی سەرۆكی فەخری پەرلەمانی وڵاتی پۆڵۆنیا.
كۆرنل كە وەكو چاودێریش بۆ پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان بوو سەرەتا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی ژوور كرد بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی گشتپرسی هیوای سەركەوتنی بۆ گەلی كوردستان خواست و پاڵپشتی خۆی دەربڕی.
كۆرنل مۆراڤیچكی رایگەیاند: ئەو ئارمی و سەقامگیریە و خەڵكە بەڕێزەی كوردستانم لە ماوەی سەردانەكمدا بینیومە زۆر سەرنجی راكێشام، من لە كاتی چونەوەم بۆ وڵاتی خۆم بۆ هاوڕێ و خەڵكانی وڵاتەكەم باس دەكەم.
كۆرنل وتی: من هەوڵ دەدەم ببمە پەیوەندییەك لە نێوان ئێوە و حكومەتی وڵاتەكەم بۆ ئەوەی نوسینگەیەك یان نوێنەرایەتی بازرگانی خۆیان لێرە بكەنەوە لە هەمان كات دا هەوڵیش دەدەم خاوەن كارو وەبەرهێنەر وڵاتەكەم و ئەوروپی بانگێشت بكەم بۆ ئەوەی سەردانی كوردستان بكەن.
 
 
 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كرد، هەڵوێستی بەڕێزیانی بەرز نرخاند و خەڵكانی پۆڵۆنیای بە دۆست و هاوڕێ ی كورد وەسف كرد.
د. دارا وتی: ئێمە بەهۆی بوونی كشی لەبار و سەقامگیری لە زۆرێك لە سێكتەرەكان پێویستمان بە وەبەرهێنە، جگە لەوەش زیاتر لە %95 كاڵا و شتومەك لە دەرەوە هاوردە دەكەین.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە لە ماوەی رابردوو بازرگانی قوماش و ئۆتۆمبێل لە ئاستێكی باش بوو بەڵام بەم دواییە بە گوێرەی پێویست نیە، هیوا خوازین بتوانین لە ماوەی داهاتوو بە تایبەت لە رێگەی سەردانی جەنابتان بتوانین پەرە بتوانین پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین دووبارە.
شایانی باسە لەم كۆبوونەوەیە هەریەك لە حاجی ئیبراهیم محەممەد سۆفی، سۆران ئەبوبەكر، مەلا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆكی ژوور و جەوهەر خدر، تاهیر مەولود، سەدرەددین كەمال، حاجی فیدائەددین گەردی، سالار جەلال قادر فاتەكە و حاجی كەمال محەممەد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
شاندێكی یەكێتیی كارسازانی كوردستان لە ئەوروپا سەردانی ژوور دەكەن
 
 
 
رۆژی 26/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی پێشوازییان كرد لە شاندێكی یەكێتیی كارسازانی كوردستان لە ئەوروپا بە سەرۆكایەتی نایم كیلیچ.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە چەند ئەندامێكی ئەو یەكێتییە لە سێكتەرەكانی جۆراو جۆر جگە لەوەش وەكو چاودێر لە پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان بوون، لە دیدارێكدا سەرەتا پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی گشتپرسی ئاڕاستە كرد، هیوایان خواست گشت بوارەكان بە تایبەت بواری بازرگانی لەگەڵ ئەم پرۆسەیە پێشكەوتنی زیاتر ببینێت، لە هەمان كاتدا چۆنیەتی بەستنی كۆنگرەیەكی ئابووری لە نێوان بازرگانان و وەبەرهێنەرانی كوردستان و كوردانی نیشتەجێ ی ئەوروپا تاوتوێ كرا، لە هەمان كات دا چۆنیەتی گواستنەوەی شارەزایی و ئەزموونی كاركردن لە ئەوروپا بۆ هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.
شاندی میوان رایانگەیاند: كوردێكی زۆر لە هەر چوار پارچەی كوردستان لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین، زۆرێك لەمانە خاوەن كاری بازرگانین و وەبەرهێنن بە تایبەت لە وڵاتی ئەڵمانیا نزیكەی 75 هەزار كورد خەریكی كار و وەبەرهێنن.
وتیشیان ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و لەباری كەشەكەی هاندەرە بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمی كوالێتی ئەوروپی هاوردەی كوردستان بكەین، لە هەمان كات دا دەتوانین لە ماوەی داهاتوو كارگە دامەزرێنین.
ئەوەشیان خستە روو كە ئامادەن لەگەڵ گشت ژوورەكانی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن.
 
 
 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور وێڕای سوپاس و دەست خۆشی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، رایگەیاند كوردستان هەموو كات كراوەیە بۆ كاركردن، ئێمەش وەكو ژوور ئامادەین بۆ هاوكاری و پاڵپشتیتان.
شایانی باسە لەم كۆبوونەوەیە هەریەك لە سۆران ئەبوبەكر، مەلا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی، تاهیر مەولود، سالارجەلال قادر فاتەكە، سەركەوت جەمال بەزاز و حاجی كەمال محەممەد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون.
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑