دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی سێ یەمی پێشەنگ
رۆژی 27/12/2017 بە ئامادەبوونی عومەر خدر راوێژكار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، د. نەجیب رەسام یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ كاروباری زانستی و د. عەدنان شیهاب بەرپرسی (CDC) مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی سێ یەمی پێشەنگ بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەڕاسیمەكە عومەر خدر سڵاوی سەرۆكی ژووری بە بەشداربووان گەیاند لە وتەكەیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێ ی لێكردن هیوای خواست دوای بەشداربوون لەم خولە ببن بە خاوەن كاری خۆیان، لە داهاتووشدا دەتوانن ببن بە ئەندام لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
خولی سێ یەمی پێشەنگ ماوەی 6 رۆژ لە 2 هەفتە خایاند.
شایانی باسە خولی پێشەنگ خولێكی پراكتیكی و تیۆری یە، ئامانج لێ ی پاڵپشتی كردنی بەشداربووانە تاكو بتوانن بیرۆكەكانیان بگۆڕن بۆ كاری بازرگانی و پراكتیزەی بكەن.
ئەم خولە پاڵپشتی دەكرێت لە لایەن زانكۆی پۆلی تەكنیكی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.