رۆژی ١٢/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێکی وڵاتی تایوان بە سەرۆکایەتی جەیمس هوانگ سەرۆکی ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازرگانی دەرەوەی تایوان کرد.
لە دیدارێکدا دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان وڵاتی تایوان و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
سەرۆکی ژوور وتی: هەرێمی کوردستان بەهۆی سەقامگیری و کەشی لەباری بۆ وەبەرهێنان لە زۆر سێکتەر بە تایبەت سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشت و گوزار و پیشەسازی بوەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی زۆرێک لە وڵاتان، خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تایوانیش دەتوانن سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن.
وتیشی: ئاسانکاری کردن لە پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێم و کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی وڵاتی تایوان لە هەرێم هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ پێشخستنی سێکتەری بازرگانی لە نێوان هەردوولا.
سەرۆکی ژوور هیوای خواست شاندی میوان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەی خۆیان ئەم سەقامگیرییە و کەشە لەبارە بۆ خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی خۆیان بگەیەنن بتوانین پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بدەین.
جەیمس هوانگ وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێم ئاسان بکەین، لەهەمان کاتدا لە ساڵی داهاتوو بە شاندێکی گەورەی بازرگانی و راگەیاندنی وڵاتی تایوان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی کە من ئەو سەقامگیرییە و کەشەی لەبارەی وەبەرهێنانم بینی لە هەرێمی کوردستان ئەوانیش لە نزیکەوە ببینن.
دواتر سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور لەگەڵ جەیمس هوانگ یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد کە چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو ئاماژەبوون بۆ بەهێزکردن و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...