تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 27 تشرینی دووەم 2018
سێ شەممە, 27 تشرینی دووەم 2018 10:26

ئاگاداری

رمی بەژداری کردن بۆ کۆمپانیا بازرگانیاکان - إستمارة تقديم للدورات التدريبية العملية للشركات
 
لە ژێر ڕۆشنایی یاداشتنامەی واژوکرا لە نێوان ڕێکخراوی ئیسلامیک ریلیف/عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
چالاکی دووەم لە پرۆژەی ''هیمەتی گەنجان'' دەستیپێکرد لە هەولێر بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ، بۆ ڕاهێنانی کارری گەنجەکان لە چینی ئاوارە و پەنابەر و كۆمەڵگەى مێواندار بۆ هەردوو ڕەگەز لە تەمەن (18 بۆ 25). ئەم ڕێکخراوە هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی کۆمەڵە گەنجێک (هەرزەکارد) و بەژداریپێکردنیان لە هەلی کاری کۆمپانیا بازرگانییەکان و گەشەپێدانی بەهرەو و تواناکانیان و ئەزموونی کاریان. گەنجە هەڵبژێردراوەکە بۆ ماوەی 3 مانگ بەژدار دەبێت لە ڕاهێنانی کارەکە و بۆ هەر مانگێکیش سودمەند دەبێت بە بڕی 300 $ وەکو موچەیەکی مانگانە لە لایان ڕێکخراوەکەوە. گەنجەکان لەم پرۆگرامە وەردەگیرێن بەپێی ئەو بناماییانەی لە لایەن یەکێتی ئەوروپا دییاری کراوە.
 
بۆ کۆمپانیا بازرگانیەکان و بەڵێندەرە خوازیارەکان دەتوان ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕبکەنەوە بۆ فەراهەم کردنی خولی کاری پێویست بۆ گەنجە دەست نیشان کراوەکان و پێدانی هەلی کار بۆ ماوەی 3 مانگ لە شوێنی کاری کۆمپانیا بارزگانیەکانیان.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژانی 21 – 24/ 11/ 2018 تاهیر مەولود ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بەشداری كرد لە خولی حەڤدەمی پێشانگای Musiad Expo لە ئەستەنبۆڵ بۆ تەكنەلۆژیا و پیشەسازی كرد.

لەم پێشانگایە دوایین تەكنەلۆژیا لە بواری پیشەسازی و سەربازی نمایشكرابوون، چەندین كۆمپانیا لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا بەشدارییان تێداكرد و بەرهەمەكانیان نمایش كرد.

هەر لەم پێشانگایە ئەندامی ژوور چەندین كۆبوونەوە و دانیشتنی ئەنجام دا گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنانی پێویستە بۆیانی روونكردەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

شاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا سەردانی ژووریان كرد

 

رۆژی 25/11/2018 شاندێكی گەورەی بازرگانی توركیا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ژوورەكانی ئامەد و باتمان و بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوورەكانی وان، جزیرە و شەرناخ و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیای بوارەكانی ماددەی خۆراك، سەوزە و میوە، مۆبیلیات و بیناكاری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرییان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.

ئامانجی سەردانی ئەم شاندە بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی یە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان بە گشتی و باكووری كوردستان و باشووری كوردستان بە تایبەتی.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە خاوەن كار و بازرگانانی شاری هەولێر ئامادەبوون دوای بەخێرهێنان باس لە گرنگی ئەو دیدارە كرا.

سەرۆكی ژوور وتی: ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە كە ئەمڕۆ زیاتر لە 90 ئەندام و خاوەن كار هاتوونەتە پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتی توركیا.

د. دارا وتیشی ئێمە لەگەڵ چەندین ژوور یادداشتنامەی هەماهەنگیمان واژوو كردووە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە هیوای خوازین زیاتر بەرەو پێشی ببەین بە هەماهەنگی هەموو لایەك.

پاشان مەهمەت كایا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئامەد لە وتەیەكدا وتی: ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی كارە بازرگانیەكانمان پەرە پێ بدەین، پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لای ئێمە ئابووری لە پێش سیاسەتەوەیە.

وتیشی: بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان هەنگاوی زۆر باش نراوە لە لایەن حكومەتی توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەمان كات دا لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ نەهێشتنی ئەو كێشانەی گومرگ كە تووشی بازرگانانی هەردوولا دەبێت و ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ هەردوولا.

دواتر عەبدولقدر دەمیر سەرۆكی ژووری باتمان وتەیەكی پێشكەش كرد وتی ئێمە لە ماڵی خۆمانین دەمانەوێت ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان بەردەوام بن و ئیش و كارەكان زیاترپەرەبسێنێت لە هەمان كات دا مەبەستێكی تری سەردانەكەمان چارەسەركردنی ئەو كێشانەن كە بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئیش و كارەكاندا.

هەر لەم كۆبوونەوەیە یادداشتێكی هەماهەنگی لێكگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و ژوورەكانی بازرگانی ئامەد باتمان واژووكرا كە ئامانج لێ ی پەرەسەندنی زیاتری ئیش و كارەكان بوو.هەر لەم كۆبوونەوەیە دانیشتنی B2B لە نێوان بازرگانانی هەرێم و توركیا سازكرا.

دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سەرۆكی ژوورەكانی هەولێر، ئامەد و باتمان سازكرا وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەنووسان درایەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑