تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018
باڵیۆزی وڵاتی رۆمانیا لە عێراق سەردانی ژوور دەكات
 
رۆژی 13/6/2018 شاندێكی باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە عێراق كە پێكهاتبوون لە جاكۆب پرادا باڵیۆزی وڵاتی رۆمانیا لە عێراق، كونسوڵی گشتی رۆمانیا لە هەولێر و لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی گشتی وڵاتی رۆمانیا لە هەولێرلە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، مەجید سەدیق سێودی جێگری سەرۆكی ژوور و سەدرەددین كەمال ئەندانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
 
 
 
شاندی میوان رایگەیاند لە ماوەی رابردوو پەیوەندی باشمان بنیات ناوە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكان بەتایبەت بواری بازرگانی، دەمانەوێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرە پێبدەین بەتایبەت دوای ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئەم دواییە كە قەیرانی ئابووری و شەڕی تیرۆرستانی داعش وای كرد ئەم پەویەندییانە كاڵ ببنەوە.
باڵیۆزی رۆمانیا وتی: جگە لە پەیوەندییە بازرگانیەكان چەندین یادداشتنامەی لێكگەیشتن لە نێوان شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان واژوو كراوە لەو یادداشتنانە شاری هەولێر و براشۆف وەكو دوو شاری دەستە خوشك ناسێنران بەڵام ئەم یادداشتنانە پێویستیان بە نوێ كردنەوە و كارا كردنیان هەیە.
 
 
 
باڵیۆز وتیشی: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان كاری باشمان كردووە بۆ چارەسەری قەیرانەكانی ئەم دواییە و هەوڵ دەدەین ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان دەست پێبكەینەوە، باڵیۆز داوای لە ژوور كرد كە لیستێك پێشكەش بە بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەكەیان بكەین ناوەڕۆكی لیستەكە پێكهاتبێت لە گرنگترین ئەو ماددانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوردەكردنیەتی تا ئەوان كاری لەسەر بكەن و بە گوێرەی لیستەكە كۆمپانیاكانی وڵاتی رۆمانیا سەردانی هەرێم بكەن.
 
 
 
جاكۆپ ئەوەشی خستەروو كە 3 زانكۆی وڵاتی رۆمانیا ئامادەییان نیشانداوە لقیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، لە ئیستاش دا كار لەسەر پرۆژەیەكی تەكنەلۆژیا دەكەن بۆ ئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی كارگوزاری گشتی بۆ پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هەوڵ و كۆششەكانی باڵیۆزی بەرز نرخاند كە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان، وتیشی وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەوڵمانداوە لە هەموو بارودۆخێك كاربكەین و پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكان بدەین لەگەڵ گشت وڵاتان.
د. دارا ئەوەشی خستەروو كە ژووری بازرگانی هەولێر و یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكان هەموو كات دەرگای واڵایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، كارئاسانی تەواو بۆیان.
وتیشی: هیوادارین وڵاتی رۆمانیا بتوانێت هاوكار و پاڵپشتمان بێت لە پەرەپێدانی ئەو سێكتەرانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی هەیە.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑