تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 23 تەمموز 2018

شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە كونسوڵی گشتی و بەرپرسانی سیاسی و ئابووری لە كونسوڵخانەکە رۆژی 24/6/2018 سەردانی ژووریان کردو لەلایەن سەرۆك و جێگران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێكدا نی روچی كونسوڵی گشتی چین وتی: پەیوەندی سیاسی و ئابووری وڵاتی چین لەگەڵ كوردستان لە ئاستێكی زۆر باشدایە، ژمارەیەكی زۆر هاونیشتمانیانی چین لە كوردستان لە سێكتەری جیاوازدا كار دەكەن. وتیشی: كۆمپانیاكانمان چاویان لە وەبەرهێنانە لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی بەتایبەت لە سێكتەری بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای خاوێن.
كونسوڵی گشتی پێشنیاری كرد، بە هاوكاری ژووری بازرگانی هەولێرو پاڵپشتی كونسوڵخانەکەیان، باڵاخانەیەكی تایبەت بە نمایشكردنی كەلوپەلە دروستكراوەكانی وڵاتی چین دروست بكرێت.
لای خۆیەوە دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور رایگەیاند، كاری بازرگانی کوردستان لەگەڵ چین لە ئاستێكی باشدایە و، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگانانمان سەردانی پێشانگاكان لە وڵاتی چین دەكەن. ئاماژەی بەوەشدا کە هەلی وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان لە كوردستان هەیە، یاسای وەبەرهێنانیش لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەرانە. ئامادەیی ژووریشی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەك.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 21/6/2018 دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە كامیرۆن میللارد بەرپرسی نوێ لە بەشی ئابووری و بازرگانی لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.
كامیرۆن میلارد وتی: هاتووین بۆ دڵنیابوون لە دۆخی بازرگانی كوردستان لەگەڵ دەرەوە، بەرزكردنەوەو پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە پێشینەی كارەكانماندا دەبێت. وتیشی: دەمانەوێ ئەو ئارامیەی لە کوردستان هەیە بۆ كۆمپانیاكانمان روون بكەینەوە، بۆئەوەی روو لە كوردستان بكەن، دەمانەوێ گرنگترین ئەو سێكتەرانە بزانین كە كوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانە، بۆئەوەی بە هاوكاری كۆمپانیاكانمان یارمەتیدەرتان بین.
لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور ئاماژەی بە پەیوەندی باشی ژوور لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانی ئەمریكا کرد، بەڵام سەرنجی لەسەر ئاستی كاركردن و ژمارەی كۆمپانیا ئەمریکییەکان لە كوردستان هەبوو کە لە ئاستی پێویستدا نییە. راشیگەیاند کە كوردستان پێویستی بە كۆمپانیاو وەبەرهێنانی بیانییە لە گشت سێكتەرەكاندا، بەڵام بە هۆی گونجاوی خاك و كەشی كەرتی كشتوكاڵ پێویستە، لە هەمان كات كەرتی تەندروستی و بیناكردن، پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی و دانانی كارگە زۆر پێویستن، جگە لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی هەلی كاریش زۆر دەبێت. ئامادەییشی نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك بۆ كۆمپانیاو وەبەرهێنەرە ئەمریكیەكان پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

شاندێكی باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە عێراق كە پێكهاتبوون لە باڵیۆزی رۆمانیاو كونسوڵی گشتی رۆمانیا لە هەولێرو لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانە رۆژی 13/6/2018 سەردانی ژووریان کردو لەلایەن سەرۆكی ژوورەوە پێشوازیان لێكرا.

شاندی میوان رایگەیاند لە ماوەی رابردوو پەیوەندی باشمان بنیات ناوە لەگەڵ عێراق و كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەتایبەت بواری بازرگانی، دەمانەوێ ئەو پەیوەندییانە پەرە پێ بدەین.

جاكۆب پرادا باڵیۆزی رۆمانیا وتی: جگە لە پەیوەندییە بازرگانییەكان، چەندین یادداشتنامەی لێكگەیشتن لە نێوان شارەكانی عێراق و كوردستان واژوو كراوەو هەولێر و براشۆف وەكو دوو شاری دەستە خوشك ناسێنران بەڵام ئەم یادداشتنانە پێویستیان بە نوێكردنەوەو كاراكردنە و، رایگەیاند کە هەوڵ دەدەن ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانییەكان دەست پێ بكەنەوە. داواشی لە ژوور كرد لیستێك پێشكەش بە بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەكەیان بكەن گرنگترین ئەو ماددانەی لەخۆگرتبێت كە كوردستان پێویستی بە هاوردەكردنێتی تاکو بەوپێیە كۆمپانیاكانی رۆمانیا سەردانی کوردستان بكەن.

لای خۆیەوە سەرۆكی ژوور هەوڵەكانی باڵیۆزی بەرز نرخاند، راشیگەیاند کە دەرگای ژوور هەموو كات واڵایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكان و كارئاسانی تەواو بۆ کۆمپانیا رۆمانییەکان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تەمووز سێیەم کۆڕبەندی ساڵانەی کارو وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ساز دەکریت.

کۆڕبەندەکە کە لەلایەن ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و گەشەپیدان بەڕێوەدەبرێت، ژمارەیەک کۆمپانیاو خاوەنکاری یۆنانی عێراقی و کوردستانی لە کەرتە جیاوازەکاندا بەشداری تێدا دەکەن.

لەمبارەیەوە دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی کۆڕبەندەکە دەبێت، ئاماژەی بە گرنگی کۆڕبەندەکە کرد، بۆ دیداری نیوان خاوەنکاران و ئەنجامدانی رێککەوتن و گرێبەست و یاداشتنامەی لیکگەیشتن لەنێوانیاندا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 27/6/2018 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوورو بە یاوەری فیدائەدین گەردی، ماجد جەلال، سركوت جمال و عەبدولكەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی رێكخراوی MEDEF International  كرد لە لایەن لیپ گۆتەر سەرۆكی رێكخراوو كاترین دۆرگناس بەڕێوبەری رێكخراوی ناوبراو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولاو، سەردانی شاندی كۆمپانیاو بازرگانانی كوردستان و فەڕەنسا بۆ لای یەكترو ئەنجامدانی دیدار كۆبوونەوە بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان تاوتوێ کرا.
ئەو رێكخراوە لە ساڵی 1989 لە فەڕەنسا دامەزراوە، 7000 كۆمپانیا لە 85 شوێنی فەرەنسا ئەندامن لێی. تۆڕێكی تایبەتە لە جیهان و پەیوەندی بەردەوامی هەیە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی، خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی كۆمپانیا فەڕەنسییەكان ناساندنیان بە دونیای دەرەوە ئەركی سەرەكی ئەم رێكخراوەیە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

دوومین كۆنفرانسی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە فرەنسا بە ناونیشانی (هاوبەشی عێراقی و فرنسی نوێ لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی عیراق) لە رێککەوتی ٢٦/٧/٢٠١٨ لە پاریس ساز کرا، بەسەرپەرشتی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و ژووری بازرگانی عەرەبی فرنسی.
كۆنفرانسەكە لە سێ پانێل پێكهاتبوون، پانێڵی یەکەم لەبارەی كەرتی وەبەرهێنانی لە عێراق بوو، پانێڵی دووم لەبارەی كەرتی وزە بوو، لەلایەن دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەڕێوە برا، تیایدا باسی چۆنێتی پێشخستی كەرتی وزەو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاوبۆ کیشەکان كردوم ئاماژەی بە گرنگی رۆڵدان بە كەرتی تایبەت كرد، پانێڵی سێەم لەبارەی بونیاتنانی ژێرخانی كەرتی بانكی بوو. لەو کۆنفرانسەدا هەریەک لە سەركەوت بەزاز، ماجد جەلال و عەبدلكەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور ئامادە بوون.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 27/6/2018 شاندێكی ژووری بازرگانی شەرناخ لە كوردستانی باكور سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی سەردانی شاندی ناوبراو بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ژووری بازرگانی هەولێرو شەرناخ و، بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان شاری هەولێرو شەرناخ بوو. شاندی میوان رایانگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا لقێكی بەشی یاسایی ژوورەكەیان لە هەولێر دەكەنەوە بۆ یارمەتی و ئاسانكاری ئەو بازرگانانەی كە خەریكی كاركردنن لە نێوان ئەم دوو شارە. جێگری سەرۆكی ژووریش ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

كۆڕبەندی كاری عەرەبی – ئەڵمانی لە رۆژانی 26-28/6/2018 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 600 پسپۆڕو شارەزای بواری ئابووری و خاوەن بڕیار و ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كۆمپانیاو بازرگانان لە شاری بەرلین سازكرا.
کۆڕبەندەکە کە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانی سەرپەرشتی كرد، ئامانج لێی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەڵمانیایە. شاندی ژوورەکەمان کە لە مستەفا محەمەد، باقی محەمەدو كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێکهاتبوون، لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون، چەندین دیدارو كۆبوونەوەیان لەگەڵ بازرگانانی بەشداربوو سازكرد بە مەبەستی گەیاندنی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ رووکردنە کوردستان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتاندا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑