فەتحی موده‌ریس كتێبێك بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكاتەوە
ئێوارەی رۆژی 20/11/2019 به ئاماده‌بوونی د. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور جێگران و ژمارەیەك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك له به‌رپرس و نووسه‌ران، مه‌راسیمێك بۆ ناساندنی كتێبه نوێكه‌ی فه‌تحی موده‌ریس به ناوی (Pathway to Kurdistan) كه به هاوكاری ژوور به چاپ گه‌یاندراوه سازكرا.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه د. دارا سه‌رۆكی ژوور وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد باسی له چالاكیه‌كانی ژوور كرد له گشت بواره‌كان.
سه‌رۆكی ژوور وتی بە پێی توانا، جگه له پشتگیری كه‌رتی ئابووری و بازرگانی، فراوان كردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان، هاوكاری و یارمه‌تی نوسه‌رانمان داوه له به چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كانیان، چه‌ندین كۆڕ و كۆنفڕانسمان له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامین.
وتیشی ئێمه هه‌میشه ده‌رگامان واڵایه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ر لایه‌نێك له هه‌ر بوارێك بێت كه خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به كوردستان.
كتێبی (Pathway to Kurdistan)كە بە زمانی ئینگلیزی چاپ كراوە كتێبێكە دەربارەی ناساندن و شرۆڤە كردنی پێكهاتەو كەلتوری كوردستان كە دەكرێت وەك رێنیشاندەرێك وەسف بكرێت بۆ خەلكی بیانی بۆ پەیدا كردنی زانیاری لە سەر بواری جیا جیای هەرێمی كوردستان
فه‌تحی موده‌ریس نوسه‌ری كتێبی (Pathway to Kurdistan) دوای پێشكەشكردنی باسێكی كتێبەكەی بۆ ئاشنا كردنی ناوەرۆكەكەی سوپاسی ژووری كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه و پشتگیری كردنی له به چاپ گه‌یاندنی.
دواتر چەند كتێبێك لە لایەن نووسەرەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا .
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...