رێكەوتی ٢٠/١١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد لە كردنەوەی پێشانگای بازرگانی و نێودەوڵەتی بۆ خۆراك و پاكەتكردن و كشتوكاڵی كە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر فەرسەت سۆفی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال موسلیم، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعرووف، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان محەمەد شوکری و کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هاکان کاراچای كرایەوە
لە پێشانگاکەدا ١٥٠ کۆمپانیا بەشدارن کە
ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و، تیایدا ھەریەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی، عێراق، تورکیا، رووسیا، ھۆڵەندا، مۆڵدۆڤیا، ئیتاڵیا، ئێران، میسر، بەلجیکا، ئازەربایجان و جەزائیر بەشدارن.
رێكەوتی ٢٠/١١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە مجید دەلە راوێژكاری بازرگانی عێراق و ئوردن لە بالیۆزخانەی كەنەدا ، لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وولاتی كەنەدا كرد و باسیان لە چۆنیەتی بەشداری كردنی شاندە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان كرد لە پیشانگای نێودەوڵەتیەكانی كەنەدا.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...