رۆژى 5/11/2019 به ئاماده‌بوونى د. به‌شير حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌فين دزهيى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، باڕۆنێس ئيمانيكڵسن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى – به‌ريتانى، جه‌يمس زۆرنتۆن كونسوڵى گشتى وڵاتى به‌ريتانيا له هه‌ولێر و جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، به‌شێك له به‌رپرسانى حزبى و حكومى و ژماره‌يه‌ك له بازرگانان و خاوه‌نم كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان، له باڵاخانهى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ديدارى ژوور و ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى – به‌ريتانى سازكرا.
له سه‌ره‌تاى ديداره‌كه د. دارا جه‌ليل خه‌يات دواى به‌خێرهێنانى ميوانان وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد وتى: ئێمه وه‌كو ژوور له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كارمان له‌گه‌ڵيان كردووه له زووه‌وه ئهندامين له‌م ئه‌نجومه‌نه، هه‌ميشه په‌ره به په‌يوه‌ندييه بازرگانيهكانمان ده‌ده‌ين له‌گه‌ڵ گشت وڵاتان، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى خۆمان بكه‌ين، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه به‌رده‌وام له پهيوهندين له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى ساڵانى رابردوو كارى هاوبه‌شمان پێكه‌وه كردووه، دواين كۆنفڕانس ساڵى 2015 بوو، له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوش به شاندێكى بازرگانى سه‌ردانى به‌ريتانيا ده‌كه‌ين، سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشت بووه بۆ بره‌ودان به كه‌رته‌كانى بازرگانى و ئابوورى.
پاشان بارۆنس ئيمانكڵسن وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد رايگه‌ياند: : ئێمه به هاوكارى سه‌رۆكى ژوور و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر توانيومانه په‌ره به په‌يوه‌ندييه بازرگانى و كلتوورييهكانمان بده‌ين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، توانيومانه به هاوكارى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر بازرگانانى هه‌رێم بانگێشتى به‌ريتانيا بكه‌ين، زۆر سوپاسى ژوور ده‌كه‌م به‌ڕاستى زۆر سه‌ركه‌وتوون له كاره‌كانيان.
دواتر سه‌فين دزهيى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وته‌يه‌كدا حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ميشه پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگ بووه له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بۆ به‌ره‌و پێش بردنى سێكته‌رى ئابوورى و بازرگانى هه‌روه‌ها ستايشى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و كه‌رته‌كانى تايبه‌تى كرد له هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ميشه له چالاكيه‌كانيان به‌رده‌وام بوونه و رۆڵيان هه‌بووه له پێشخستنى ئابوورى له هه‌رێم.