تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 17 شوبات 2019

رۆژی ١٣/٢/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە بیڤڕلی سیمپسۆن بەڕێوبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە باڵیۆزخانەی وڵاتی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و فیدائەددین گەردی، سەرکەوت جەمال بەزاز و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی بەڕیتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێ ی ئەو قەرزە کرا کە بەڕیتانیا بەخشیویەتە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشکی هەیە، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی ئابووری.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ١٢/٢/١٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەکر و مەلا مەجید سەدیق سێودین جێگرانی سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێکی کۆمەڵەی ژوورەکانی بازرگانی ئەڵمانیا کرد کە پێکهاتبوون لە گێت رابۆو بەڕێوبەری کەرتی باشوور و ناوەڕاستی ئەوروپا، باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا، کریستۆف ئەنگێربۆنەر بەڕێوبەری پرۆژەکانی ژوورەکانی ئەڵمانیا و فلێکس بەڕێوبەری کەرتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆمەڵەی ژوورەکانی بازرگانی ئەڵمانیا.

سەرۆکی ژوور رایگەیاند پەیوەندیمان باشە لەگەڵ ژوورەکانی ئەڵمانیا و ژووری بازرگانی عەرەبی - ئەڵمانی هەمیشە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەدەین، سەردانی ئەم شاندەش گرنگە بۆ چاوخشاندنەوە بە کارەکان و پەرەپێدانی زیاتر و پلان دانان بۆ کارە هاوبەشەکانی داهاتوومان.

سەرۆکی ژوور وتی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی تیرۆرستانی داعش جووڵە بازرگانی و ئابوورییەکان جۆرێک لە سستیان بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە ئێستادا بەشێوەیەکی گشتی گشت پرۆژەکان دەستیان پێکردۆتەوە، لە ماوەی داهاتوو زیاتر دەگەشێتەوە.

وتیشی ساڵانە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەی چەند رێکخراوێکەوە پرۆژەی باش پێشکەش دەکەن بۆ گشت عێراق، هیوادارین کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیاش روو بکەنە هەرێم و بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوە و دامەزراندنی کارگە.

د. دارا وتی ژووری بازرگانی پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ زۆرێک لە ژوورەکانی وڵاتان، بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ ی عێراق بە هۆی ئاڵوگۆڕییە بازرگانیەکان، وڵاتی ئەڵمانیاش بەهۆی کوالێتی بەرزی بەرهەمەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشن بۆ بەرهەمی باش بەڵام پێویستی بە نمایش کردن و کردنەوەی لقی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان و بەشداری کردنی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەرێم و سازکردنی پێشانگایەکی تایبەت بۆ بەرهەمە ئەڵمانیەکان هەیە بۆ ئەوەی خەڵک لە نزیکەوە بیانبینێت.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەڕوو کە بازرگانانی هەرێمی کوردستان پێویستە ئاسانکارییان بۆ بکرێت لە پێدانی ڤیزا.

شاندی ناوبراو رایگەیاند بەهۆی بەرەو پێشچوونی رەوشی ئەمنی و زیادبوونی سەرچاوەکان تێبینی دەکەین کۆمپانیا ئەڵمانیەکان بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و عێراق، لە ماوەی داهاتوو بەشدار دەبنەوە لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان.

ئێمەش وەکو ژوورە بازرگانیەکانی ئەڵمانیا چالاکیەکانمان زیاد دەکەین و پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر.

سەبارەت بە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان شاندی میوان وتیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا دادەنیشین و قسە لەم بارەیەوە دەکەین.

وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوو یادداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و کۆمەڵەی ژوورەکانی بازرگانی ئەڵمانیا واژوو بکرێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

سەرۆکی ژوور پێشوازی لە رۆژنامەنووسی ناوداری عێراقی و جیهانی ناسر حوسێن كرد

 رۆژی ١٠/٢/٢٠١٩ سەرۆکی ژوور پێشوازی لە رۆژنامەنووسی ناوداری عێراقی و جیهانی ناسر حوسێن كرد .

له و ديداره دا قەڵغانی بەردەوامی کار و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکان لە لایەن رۆژنامەنووسی ناوداری عێراقی و جیهانی ناسر حوسێن بەخشرایە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑