بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 26 ئازار 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Fri, 03 May 2024 01:43:13 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سیمینارێک بۆ پازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە سازکرا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69387-سیمینارێک-بۆ-پازدەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-هەولێر-بۆ-بیناسازی-و-ئاوەدانکردنەوە-سازکرا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69387-سیمینارێک-بۆ-پازدەمین-پێشانگای-نێودەوڵەتی-هەولێر-بۆ-بیناسازی-و-ئاوەدانکردنەوە-سازکرا.html سیمینارێک بۆ پازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە سازکرا

وەکو بەرچاو روونیەک بۆ يازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە رۆژی ٢٥/3/٢٠١٩ له هۆتێل ديدمان له هەولێر به ئامادەبوونى فیدائەددین گەردی وەکو نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆڕبەندێکی ئامادەکاری سازکرا بۆ پێکگەیشتن له يازدەمین کۆنفڕانس و پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە کە بڕیار وایە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٢ی نیسانی ئەمساڵ دەست پێبکات و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بێت.

لەم سیمینارە نوێنەرانی كؤمپانياى پيراميدس رێکخەری پێشانگا، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و بازرگانی و پیشەسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتاريان پێشكه ش كرد دواتر وه لامى پرسيارى بەشدار بووان درايەوه  .

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 26 Mar 2019 07:38:14 +0000
ئاگاداری https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69385-ئاگاداری.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69385-ئاگاداری.html ئاگاداری

لە ژێر ناونیشانی بەرەو تەواوكاری ئابووری نێوان وڵاتە ئیسلامیەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی، پێشانگای بازرگانی شازدەهەم بۆ وڵاتەكانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی 16th TFOIC  لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی لە 7 تا 13ی نیسانی 2019 دەكرێتەوە.

پێشانگاكە ئەم چاڵاكیانە لە خۆ دەگرێت:

1- بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە

2- هونەری تەلارسازی ئیسلامی نەخش و نیگار

3- كارەبا و وزەی جێگرەوە

4- پیشەسازی و بازرگانی

5- پێداویستیە پزیشكیەكان و سەرپەرشتی تەندروستی

6- تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی

7- بانك و دڵنیایی

8- ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەكان

9- كشتوكاڵ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و پێداویستیەكان

10- ماددە خۆراكیەكان و لە قوتوكردن

11- جل و بەرگ و چنین و فاشیۆن

12- كەل و پەل و راخراوەكان

13- گەشت و گوزار و هۆتێلكاری

14- چاپكردن و بڵاوكردنەوە

 

هەموو ئەو پەیوەندارانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە یانیش ئارەزووی سپۆنسەركردنیان هەیە با پەیوەندی بكەن بە:

[email protected]

www.fairs.iq

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 26 Mar 2019 07:33:54 +0000