رۆژی ٢٢/٤/٢٠١٩ لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیک لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان کرایەوە.
ئەم پێشانگایە ٢٠٠ کۆمپانیا لە ١٥ وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، بۆ یەکەم جار لەم پێشانگایە (٢٢) کۆمپانیا وڵاتی سعودیە بەشداربوون.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە تا رۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.