د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له ميشێل سڤۆبۆده كونسوڵى وڵاتى كۆمارى چيك له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سالار جه‌لال، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سه‌ركه‌وت جه‌مال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چيك كرا.
كونسوڵى چيك وتى ئێمه له رێگاى كۆمپانيا و وهبهرهێنهكانهمانهوه دووباره ده‌ست به په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمان دهكهينهوه له يه‌كه‌م هه‌نگاويش له پايزى ئه‌مساڵ به به‌شدارى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره كۆمپانياكانى وڵاتى چيك بهشداردهبين له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و له هه‌مان كات دا چه‌ند سيمينار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه سازدهكهين له نێوان كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى وڵاتى چيك و به‌شداربووان له هه‌رێمى كوردستان.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن ئاماده‌يى ژووريشى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييهك.