رۆژی 25/9/2019 بە ئامادەبوونی قایمقامی شارۆچکەکانی پیرانشار و چۆمان، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەولێر، بەڕێوبەری گومرگی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین و بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی ئێران کۆبوونەوەیەک لە مەرزی حاجی ئۆمەران سازکرا.
لەم کۆبوونەوەیە ئەو کێشە و گرفتانە خرانە بەر باس کە بونەتە هۆی ئاستەنگی بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.
خراپی رێگاو بانەکان و فراوانکردنی مەرزەکە و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و بازرگانان بەشێک بوون لەو کێشانە بە هاوکاری هەردوولا هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت.
هەروەها بەهێزکردنی زیاتر پەیوەندییە بازرگانیەکان قسە و باسی لێوە کرا.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...