له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق سازكرا
رۆژى 10/12/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و سه‌رۆكى ژووره‌كانى هه‌ر 19 پارێزگاى عێراق كۆبونەوەی خولی 12 لەسەر 13ی یەكێتی ژورەكانی بازرگانی عێراق، لە ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هەولێر سازكرا.
لە سەرەتای مەڕاسیمی كۆبونەوەكەدا د.دارا جەلیل خەیات جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر دواى به‌خێرهێنانى به‌شداربووان وتەیەكی پێشكەشكرد كرد جەختی كردەوە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە بە لەباوەشگرتنی كۆبونەوەی هەموو یەكێتیە ژوورەكانی بازرگانی عێراق و دووپاتی كردەوە ئەو كۆبونەوەیە دەرفەتێكە بۆ لە یەكتر نزیكبوونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان.
وتيشى: ژوورى بازرگانى هه‌ولێر هه‌موو كات ئاماده‌بووه بۆ پێشوازى له شانده بازرگانييه‌كان، به خۆشحاڵيه‌وه هه‌ميشه پێشوازى له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق هه‌وڵى زياتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بازرگانان.
د. دارا وتيشى: له‌م قه‌يرانه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌كات ئابوورى زياتر له خزمه‌تى هاوڵاتيان دا بێت، وه به‌رده‌وام ده‌بين له پشتيوان كردنى كه‌رتى تايبه‌ت بۆ خزمه‌تى هاوڵاتيانمان.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو: هەولێر لە پاڵ کاروانی ئاوەدانی وگەشەکردن، بەردەوام هەوڵی بەیەکەوەستنەوەی هێڵە ئابوورییەکانی عێراقی داوە، بۆیە ئەم کۆنگرەیە وەک خولی هەولێر بەهێزەوە وەردەگرێت و هیوادارین بە کۆمەڵێك بڕیاره‌وه دەربچین کە لە بەرژەوەندی بازرگانیی تەواوی عێراق بێت.
پاشان عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لزوهه‌يرى سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە پێشکەوتنی کوردستان لەسەر دەستی وەبەرهێنەر و بارزگانانی کوردستان، وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد رايگه‌ياند: کە دەبێ کێشەکانی بازرگانان بەپێی یەسا چارەسەربکرێن تا زۆرترین دەرفەتیان هەبێ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، "بۆئەو مەبەستەش هەموو لایەك ئاسانکاریمان بۆ دەکەن چونکە خۆمان یەکهەڵویێستین".
وتيشى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌م دواييه كه‌رتى تايبه‌ت ناخۆشى زۆرى هاتۆته رێ به‌ڵام توانيمان زاڵ بين به‌سه‌رياندا، ڤايرۆسى كۆڕۆناش كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆى نه‌كرده سه‌ر كه‌رتى بازرگانى و كه‌رته‌كانى تايبه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه كاريگه‌رى ئيجابيان هه‌بوو.
دواتر د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە وتەیەكدا گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم و بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی پێویست بە کەرتی تایبەت دراوە و ڕایسپاردووین هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان زۆرترین ئاسانکاری بۆ خاوەن کار و بازرگانان بکەین.
گوتیشی: ئێمە لە کوردستان دەرفەتێکی باشی بواری بازرگانی و وەبەرهێنانمان هەیە، لە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە تا کەشوهەوا و ژینگە و سروشتی کوردستان، بۆیە ئێمە جگە لەوەی چاومان لە وەبەرهێنەرانی بیانییە، زۆرترین کاتیش هەوڵی ئەوەمان داوە وەبەرهێنەرانی عیراقی بێنە کوردستان بۆ ئەوەی داهات و ماددە خاوەکانی ئەو پڕۆژانە لەناو عێراق بمێننەوە، ئەوەش دەبێتە هێزی ئابووری بۆ کوردستان وعێراق.
هه‌روه‌ها وتى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه هه‌وڵ ده‌دات كه سه‌رچاوه‌ى دارايى هه‌مه‌ڕه‌نگ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى زياترى هه‌بێت له‌سه‌ر بارى دارايى، له چه‌ند ساڵى رابردوو پشت به نه‌وت به‌ستراوه وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ى دارايى به‌مه‌ش كاريگه‌رييه خراپييه‌كانمان بينى. پشت به‌ستن به يه‌ك سه‌رچاوه بۆ داهات و بودجه كارێكى هه‌ڵه‌يه له هه‌ر وڵاتێك بێت.
پاشان كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستى پێكردو وا بڕياره به ده‌ركردنى چه‌ندين راسپارده و رێنمايى گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندى بازرگانان و كه‌رته‌كانى تايبه‌ت كۆتايى به‌و كۆبوونه‌وه‌يه بێت.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...