شاندێكى كۆمپانياكانى شارى ئامه‌د كه به‌شداربوون له يازدهمين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به سه‌رۆكايه‌تى مه‌مه‌د كايا سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د رۆژى 25/2/2020 سه‌ردانى ژووريان كرد له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان لێكرا.
له دانيشتنێكدا ئه‌حمه‌د تورگول به‌رپرسى به‌شى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى توريكا له هه‌ولێر ئاماده‌بوو سه‌رۆكى ژوور له وته‌يه‌كدا دواى به‌خێرهێنان وتى: په‌يوه‌ندى هه‌ردوو ژوورى هه‌ولێر و ئامه‌د له مێژينه‌يه و رۆژ به رۆژ پته‌تر ده‌بێت، مايه‌ى خۆشحاڵيمانه كۆمپانياكانى ئه‌و شاره له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌بينين و سه‌رۆكى ئه‌و ژووره‌ش ئاماده‌يه، د. دارا وتى: ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا له‌م ماوه‌يه سستى تێكه‌وتووه ئه‌ويش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاره‌كانى كه‌م بوونى ئيش و كار و هه‌بوونى چه‌ند كێشه‌و گرفتێك له سنوور، هيواى خواست به پاڵپشتى و هاوكارى هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵبدرێت ئه‌و كێشانه چاره بكرێن و هه‌وڵبدرێت ده‌روازه‌ى ديكه بكرێته‌وه.
مه‌مه‌د كايا وتى: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له پێشخستن و په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان، له هه‌وڵيش داين له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى ديكه و ئاسانكارى زياتر بۆ چوون و هاتن له هه‌ردوولا بكرێت و هه‌وڵبدرێ پێدانى ڤيزا هه‌ڵبگيرێت و ئاسانكارى ته‌واو دروست بكرێت.
ئه‌حمه‌د تۆرگول وتى: هه‌بوونى چه‌ند كێشهيهك له نێوان حكومه‌تى عێراق و توركيا و رێگرى كردن له هاتنه ناوه‌وه‌ى به‌شێك له كاڵاى توركى له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه بۆ خاكى عێراق واى كردووه سستى به‌شێك له كاره‌كان بگرێته‌وه هيواى خواست له داهاتوويهكى نزيكدات كێشه‌كان چاره بكرێن و پاڵپشتى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشخستنى كه‌رتى بازرگانى دووپات كرده‌وه.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...