كونسوڵى گشتى روسياى فيدڕال له هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژوور ده‌كات
رۆژى 2/3/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ئۆلێگ لێڤن سه‌ركونسوڵى گشتى له كونسوڵخانه‌ى گشتى روسياى فيدڕاڵ له هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى ژوور وتى: وڵاتى روسيا بايه‌خ و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئێمه خوازيارى پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانيهكانين، ئێمه وه‌كو ژوورى بازرگانى هه‌ولێر په‌يوه‌ندييه‌كى پته‌ومان هه‌يه له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى وڵاتى روسيا به تايبه‌ت ژوورى بازرگانى مۆسكۆ له دوايين سه‌ردانمان بۆ وڵاتى روسيا له ساڵى پار يادداشتنامهيهكى لێكگهيشتنمان واژوو كرد له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى مۆسكۆ هه‌ردوولامان بڕيارماندا له‌م ساڵ له هه‌رێمى كوردستان به به‌شدارى ژوورى بازرگانى مۆسكۆ و بازرگانان و وهبهرهخێنهرانى روسيا كۆڕبه‌ندێكى ئابوورى سازبكهين.
ئۆلێگ لێڤن وتى: له‌م دواييه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و روسيا په‌ره‌سه‌ندنى ته‌واوى به‌خۆى بينيوه، به تايبه‌ت دواى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى روسيا بۆ هه‌رێم و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى كوردستان ده‌توانين بڵێين ئێمه له رووى په‌يوه‌ندى سياسيه‌وه له‌گه‌ڵ كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باش داين، له رووى په‌يوه‌ندى ئابوورييىهوه له ئێستادا دوو گه‌وره كۆمپانياى رووسى (گاز پڕۆم و رۆسنه‌فت) له هه‌رێم كارده‌كه‌ن به‌ڵام ئێستا پێويسته گشت سێكته‌ره‌كان په‌ره‌ى پێبدرێت وه‌كو وزه، كشتوكاڵ و كاره‌با و بنياتنان ئه‌م پتهوكردنهش سهركردنهكانى هه‌ردوولا جه‌ختيان لێكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى ژووريش ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارييهك بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كان.