لەگەڵ دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەردەوام بووە بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و حکومەت . لە هەنگاوی یەکەمدا هەڵسا بە بەخشینی 7 ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، ئەمرۆش 14/4/2020 لە هەنگاوێکی نوێدا هاوکاری گەیاندە دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە بەرامبەردا سەرۆکی دەزگا زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی کرد و هەنگاوەکانی ژووری بازرگانی لە هەموو کات بەرز نرخاند.