تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2021

رۆژى 12/1/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رده‌ل ئه‌وشار و ئه‌رجان تاينله‌مه‌ق جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و ژووره‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازييان لێكرا.

له‌ ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى ئامه‌د كرا.

شاندى ميوان رايانگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ ژوور و شارى هه‌ولێر، كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى ژووره‌كه‌يانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكارى زياترى بازرگانانى هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها له‌ داهاتوودا له‌ هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيازين پێشانگايه‌كى گشتى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكه‌ينه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيان له‌ نزيكه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانمان ببينن و په‌ره‌ى زياتر به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا بده‌ين.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ده‌ست خۆشى لێكردن، ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑