رۆژى 25/10/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ئيلمار ئيوان لوبس باڵيۆزى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا له عێراق.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا باسى لێوه كرا.
باڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا سوپاسى ژوورى كرد رۆلى ژوورى بازرگانى هه‌ولێرى له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌نده‌نوسياى به‌رز نرخاند.
ئيلمار ئيوان لوبس باڵيۆزى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا وتى: وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا له رووى كه‌رتى پيشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانى به‌رهه‌مه خۆراكييه‌كان و بوارى پزيشكى پێشكه‌وتووه، ئامانجى ئێمه په‌ره‌پێدانى زياترى ئاڵوگۆڕه بازرگانيه‌كانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو سه‌رنجمان داوه زۆرێك له كه‌ل و په‌له‌كانمان به ده‌ستى يه‌كه‌م ناگات به هه‌رێمى كوردستان، هيوادارين بتوانين به هاوكارى هه‌ردوولامان په‌يوه‌ندى بازرگانى راسته‌وخۆ دروست بكه‌ين.
باڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا وتى: به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد - 19 ژيان گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهات كه‌رتى بازرگانى و ئابووريش بێبه‌ش نه‌بوو له‌م گۆڕانكاريه، له ئێستا ده‌مانه‌وێت به به‌رنامه‌ى باشتر و به‌هێزتره‌وه په‌ره به په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانمان بده‌ين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو باڵيۆزخانه ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ئاسانكاريه‌كين بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان كه بيانه‌وێت كارى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا ئه‌نجام بده‌ن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه شاندى ژوور سوپاسيان كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه، سه‌رۆكى ژوور وتى: به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا زۆر باشن به‌ڵام پێويسته كۆبوونه‌وه و هاتوچۆى شاندى بازرگانى له نێوانمان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان.
ئاماده‌بووانى ژوور وتيان به‌شدارى كردنى كۆمپانيا ئه‌نده‌نوسيه‌كان له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى هه‌ولێر و نمايش كردنى به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ خه‌ڵك و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان هۆكارێكه بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانمان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى هێڵى راسته‌وخۆى ئاسمانى له نێوان وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا و هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى بازرگانى وڵاته‌كه‌تان له هه‌رێم دوو هۆكارى تر‌ى به‌هێزن بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان، له كۆتايشدا ئاماده‌يى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان نيشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارييه‌ك.