تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 15 کانونی یەکەم 2021

 له‌سه‌ر بانگێشتى كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاوه‌نكارانى سوريا شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌ ياوه‌رى تاهير مه‌ولود، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و عومه‌ر خدر راوێژكار و به‌ڕێوبه‌رى به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كانى ژوور سه‌ردانى شارى ديمه‌شقى پايته‌ختى وڵاتى سوريايان كرد.

رۆژى 12/12/2021 شاندى ژوور به‌شدارى كرد له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاى هه‌نارده‌كارانى سوريا به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زيرى پيشه‌سازى عێراق، حامد ئه‌لعيساوى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى شاره‌ پيشه‌سازييه‌كان، راغب بليل سه‌رۆكى يه‌كێتى خاوه‌نكارانى عێراق، سائير فه‌ياز به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌نارده‌كارانى سوريا و ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكارانى عێراق و سوريا.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان رۆژدا شاندى ژوور به‌شدارى كۆڕبه‌ندى كارى عێراقى – سورى كرد تێيدا عومه‌ر خدر راوێژكار و به‌ڕێوبه‌رى به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كانى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد، سه‌ره‌تا به‌ ناوى سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر پيرۆزبايى به‌ستنى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ى لێكردن و سڵاوى پێ راگه‌ياندن و سوپاسى ئاماده‌بووان و رێكخه‌رانى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ى كرد، ئينجا تيشكى خسته‌ سه‌ر مێژووى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و هه‌وڵ و كاره‌ به‌رده‌وامه‌كانى كه‌ له‌ پێناو پاڵپشتى و سه‌رخستنى كه‌رتى تايبه‌ت ده‌يكات هه‌روه‌ها باسى له‌ به‌ تواناكردنى كۆمپانياكان و چالاكه‌ ئابوورييه‌كان كرد له‌ رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان و به‌ستنى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و تێكه‌ڵكردنيان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر زياتر له‌ (105) رێككه‌وتننامه‌ و ياداشتى لێكتێگه‌يشتن و پڕۆتۆكۆلى له‌گه‌ڵ ژووره‌ بازرگانييه‌كان و رێكخراوه‌ عه‌ره‌بى و بيانييه‌كان واژوو كردووه‌، پاشان هاته‌ سه‌ر باسى شارى هه‌ولێر وه‌ك سه‌نته‌رێكى ئابوورى گه‌شه‌دار له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ سه‌دان كۆمپانياى بيانى له‌خۆ گرتووه‌، له‌ هه‌مان كات دا پوخته‌يه‌ك له‌ مێژوورى شارى هه‌ولێرى باس كرد بۆ ئاماده‌بووان وه‌ك كۆنترين شارى جيهان كه‌ تا ئێستاش ژيانى تێدا به‌رده‌وامه‌ و چۆن ئه‌م شاره‌ و شاره‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان نزيكه‌ى 3 مليۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌رى له‌ خۆ گرت و شكۆى مرۆڤايه‌تى بونيانى پاراست.

دواتر باسى له‌ ياساى وه‌به‌رهێنانى كرد له‌ كوردستان، ئه‌و ئيمتيازاتانه‌ى به‌ وه‌به‌رهێنه‌رى بيانى ده‌درێت وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رى خۆماڵى هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م هۆكارانه‌ و فه‌راهه‌مكردنى ئاسايش و به‌رقه‌رار بوونى ئاشتى له‌ هه‌رێم كه‌ له‌ لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دابينكراوه‌ ئێستا شارى هه‌ولێر بۆته‌ نزرگه‌ و جێ چاوى وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانيا جيهانييه‌كان.

به‌ مه‌به‌ستى ئاشنابوونى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ سورييه‌كان پێشنيارى كرد سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ چاوى خۆيان ئاگادارى هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌ ببن.

له‌ كۆتاييدا دووباره‌ سوپاسى ئاماده‌بووانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى كۆڕبه‌نده‌كه‌ى بۆ خواستن.

شايانى باسه‌ له‌ك كۆڕبه‌نده‌ ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌ راگه‌ياندكارانى جيهانى و سورى ئاماده‌بوون و وتاره‌كه‌ى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريش بووه‌ مايه‌ى گرنگى پێدان.

له‌ درێژه‌ى سه‌ردانى شاندى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر بۆ ديمه‌شقى پايته‌ختى سوريا، رۆژى 13/12/2021 به‌يانى به‌شدارييان كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ى B2B كه‌ تيايدا ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ كۆمپانيا و پيشه‌سازكاران و وه‌به‌رهێنه‌رانى سورى ئاماده‌بوون، سه‌ره‌تا دواى به‌خێرهێنانێكى تايبه‌ت بۆ شانده‌كه‌مان له‌ لايه‌ن رێكخه‌رانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌ندامانى شاندييان يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بووان ناساند ئنجا وتارى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌كه‌ درا به‌ شاندى هه‌ولێر تيايدا رۆلى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريان باس كرد له‌ پاڵپشتيكردنى كه‌رتى تايبه‌ت و ئه‌و ته‌كانه‌ ئابوورييه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌ى كه‌ كوردستان به‌ خۆيه‌وه‌ بينيوه‌ له‌ سايه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دابينكردنى به‌رقه‌راربوونى ئاسايش هه‌روه‌ها باسى ياساى وه‌به‌رهێنانيان بۆ ئاماده‌بووان كرد، گشت ئاماده‌بووانى سورى مه‌به‌ستيان بوو له‌ عێراق و به‌ تايبه‌تيش له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى بازرگانى بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشنياريان بۆ كرا سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن بۆ زياتر ئاشنابوون به‌ هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى كوردستان و ئه‌گه‌رى دروستكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمپانيا و كه‌رتى تايبه‌تى كوردستان هه‌روه‌ها بۆ زياتر ئاشنابوونى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى به‌ به‌رهه‌مه‌كانى سوريا پێشنيارمان بۆ كردن هه‌وڵ بده‌ن پێشانگايه‌ك له‌ هه‌ولێرى پايته‌خت بكه‌نه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانيان.

ئنجا نوێنه‌رى كۆمپانيا و پيشه‌سازكارانى سوريا يه‌كه‌ يه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى ژوور دانيشتن و زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ئاره‌زووى خۆيان نيشان ده‌دا بۆ هاتن بۆ كوردستان.

له‌ ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى ژوور بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌نى ئابوورييه‌وه‌ ناوبانگى زۆر باشى هه‌يه‌ له‌ لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى ئابوورى سوريا.

ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ شاندى ژوور سه‌ردانى پێشانگاى هه‌نارده‌كارانى سورياى سورياى كرد و بۆيان ده‌ركه‌وت بوارى هاوكارى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ فراوانه‌ به‌ لابردنى چه‌ند به‌ربه‌ستێك ئه‌گه‌ر هه‌وڵى بۆ بدرێت ده‌توانرێت ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑