تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 20 کانونی یەکەم 2021
رۆژى 29/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان له‌ عێراق.
ئامانجى سه‌ردانى باڵيۆز بۆ ژوور سێ ته‌وه‌رى له‌ خۆ گرتبوو، ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: وا بڕياره‌ له‌ ماوه‌ى نێوان 5-7/ 3/ 2022 چه‌ند كۆمپانيايه‌كى پاكستانى (100-150) كۆمپانيا له‌ گشت سێكته‌ره‌كان پێشانگايه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كاينان له‌ شارى به‌غدا بكه‌نه‌وه‌ و پاشان له‌ ماوه‌ى نێوان 10-11/ 3/ 2022 به‌ ئاماده‌بوونى (50-75) كۆمپانيا سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكه‌ن، به‌ هه‌مان شێوه‌ پێشانگا بۆ به‌رهه‌مه‌كانيان بكه‌نه‌وه‌ و ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستانيش ساز بكه‌ن.
ته‌وه‌رى دووه‌م: وا بڕياريشه‌ له‌ مانگى  يه‌كى ساڵى 2022 باڵيۆزى پاكستان به‌ هاوكارى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر ديدارێك له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ساز بكات، به‌ مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ پاكستان به‌رهه‌م دێت و هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له‌ نزيكه‌وه‌ بۆ زانينى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ بازرگانانى هه‌رێم تووشى ده‌بن له‌كاتى بازرگانى كردن له‌گه‌ڵ وڵاتى پاكستان، ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك.
ته‌وه‌رى سێيه‌ميش باڵيۆز داوه‌تى شاندى ژوورى بازرگانى كرد كه‌ به‌ شاندێكى باڵاى بازرگانى سه‌ردانى پاكستان بكه‌ن بۆ په‌يوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى پاكستان و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان.
له‌ كۆتايشدا باڵيۆز وتى بۆ به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان خه‌ريكين كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه‌.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ده‌ست خۆشى لێكرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌، ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑