رۆژى 17/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له شاندێكى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى خاتوو فه‌ردا جه‌ميل پاشا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه.
له سه‌ره‌تاى ديدارهكهدا سه‌رۆكى ژوور به ناوى خۆيى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پيرۆزبايى له سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو كرد به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و ده‌سته‌ى نوێ ى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستان.
هه‌ر له‌م ديداره‌دا باس له هاتنه ناوه‌وه‌ى زياترى خانمان كرا بۆ ناو كايه بازرگانييه‌كان سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازى خانمانى كوردستان وتى: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى كارى هاوبه‌ش بكه‌ين به كردنه‌وه‌ى خولى به‌هێزكردنى تواناكانى ئافره‌تان و پاڵپشتى زياترى ئه‌و خانمانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت ده‌ست به كار و پرۆژه‌ى خۆيان بكه‌ن، هه‌روه‌ها وتى: خوازيارين ئافره‌تان رۆڵى زياترييان هه‌بێت له ئاماده‌بوون له كۆنفڕانس، سيمينار و كۆبوونه‌وه بازرگانييه‌كان له ژوورى بازرگانى.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات رايگه‌ياند: ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكخراو و لايه‌نێك ئامادهبووينه بۆ كاركردنى هاوبه‌ش و پاڵپشتى و هاوكارى بۆ خزمه‌تكردنى كه‌رتى بازرگانى كردنه‌وه‌ى خول و په‌ره‌پێدانى تواناكانى گه‌نجان بێ جياوازى، پاڵپشتى خۆيى و ژوورى دووپات كرده‌وه بۆ هه‌موو هاوكارىيهك له هه‌موو روويه‌كه‌وه.