بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 28 شوبات 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Tue, 30 Apr 2024 05:58:45 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئاگادارى https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69683-ئاگادارى.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69683-ئاگادارى.html ئاگادارى

دواى ئه‌وه‌ى له‌ رابردوودا سێ پێشانگاى دروستكردنى خۆراك به‌ سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدرا، ئێستا رايده‌گه‌يه‌نين كه‌ ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌و پێشبردنى بازرگانى له‌ هيند و به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى هيند چواره‌م پێشانگاى دروستكردنى خۆراك (Indus Food) له‌ رۆژانى 20-21/3/2021 له‌ (India Greater Noida, Exposition Mart) سازده‌كات كه‌ زياتر له‌ 350 هه‌نارده‌كارى هيندى تيايدا بابه‌ته‌كانى خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست هه‌روه‌ها (Indus Food) بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ديدارى دوو قۆڵى B2B.

له‌م پێشانگايه‌ پابه‌ندييه‌ ته‌ندروستييه‌كان دابينكراوه‌، (TPCI) ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان ده‌كات:

1-به‌شێك له‌ تێچوونى كرێ ى سه‌فه‌ركردن به‌ گوێره‌ى شوێن تكايه‌ سه‌ردانى وێب سايتى

http://indusfood.co.in/hosted-buyer-program

2-شه‌وانى مانه‌وه‌ له‌ هۆتێلى 5 ئه‌ستێره‌يى له‌گه‌ڵ خوانى به‌يانيان بێ به‌رامبه‌ر.

3-په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان به‌ ئينته‌رنێت.

4-گواستنه‌وه‌ى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ بۆ هۆتێل.

5-ئاسانكارى بۆ وه‌رگرتنى ڤيزا.

6-وه‌رگێڕى زمانه‌وانى بۆ كاتى پێويست.

تكايه‌ هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوومه‌ندى به‌شداربوونه‌ له‌م پێشانگايه‌ په‌يوه‌ندى به‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر – به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان‌ بكات.

تێبينى:

1- به‌شداربوو پێويسته‌ فۆڕمى هاوپێچ  پڕبكاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كۆپييه‌ك له‌ پاسپۆرته‌كه‌ى و وێنه‌يه‌كى كه‌سى دابنێت.

2- دوا واده‌ بۆ پێشكه‌ش كردن 5/3/2021.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 28 Feb 2021 09:09:35 +0000
سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ كونسوڵى هيند كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69682-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-له‌-كونسوڵى-هيند-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69682-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-له‌-كونسوڵى-هيند-كرد.html سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ كونسوڵى هيند كرد

رۆژى 25/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ سوبهاش كه‌ين كونسوڵى هيند له‌ هه‌ولێر.

له‌ ديدارێكدا به‌ هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان باسى لێوه‌ كرا، كونسوڵى هيند وتى: له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو پێشانگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ وڵاتى هيند ساز ده‌كرێ هيواخوازين بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربن، ئاماده‌يى و پاڵپشتى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌شى له‌ هه‌ولێر بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ بازرگانان و هاوڵاتيانى هه‌رێم دووپات كرده‌وه‌.

سوبهاش وتى: ئێمه‌ به‌رده‌وام هانى وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ين له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌ داهاتوويه‌كى نزيكيشدا دوو كارگه‌ى ده‌رمان و پلاستيكى هيندى له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ينه‌وه‌.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور سوپاسى كرد، ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆ په‌ره‌پێدانى زياتر و پاڵپشتى له‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى هيندستان و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بيه‌وێت خزمه‌ت به‌ كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى هه‌رێمى كوردستان بكات، هيواى خواست ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى و به‌شدارى كردنى بازرگانان و كۆمپانياكانى وڵاتى هيند له‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش زياتر ببێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 28 Feb 2021 09:07:54 +0000
کۆنسوڵخانە و سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا لە هەولێر کرانەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69681-کۆنسوڵخانە-و-سەنتەری-کولتووریی-ئەرمینیا-لە-هەولێر-کرانەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69681-کۆنسوڵخانە-و-سەنتەری-کولتووریی-ئەرمینیا-لە-هەولێر-کرانەوە.html کۆنسوڵخانە و سەنتەری کولتووریی ئەرمینیا لە هەولێر کرانەوە

رۆژى 24/2/2021 لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ئارتاك ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، كۆنسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى حيزبى و حكومى كونسوڵخانه‌ى ئه‌رمينيا له‌ هه‌ولێر كرايه‌وه‌ هاوكات له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێريش سه‌نته‌رى كولتوورى ئه‌رمينيا كرايه‌وه‌.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 28 Feb 2021 09:06:36 +0000
ژوور پێشوازى له‌ شاندێكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان كرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69680-ژوور-پێشوازى-له‌-شاندێكى-يه‌كێتى-وه‌به‌رهێنه‌رانى-كوردستان-كرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69680-ژوور-پێشوازى-له‌-شاندێكى-يه‌كێتى-وه‌به‌رهێنه‌رانى-كوردستان-كرد.html ژوور پێشوازى له‌ شاندێكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان كرد

 

رۆژى 24/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ شاندێكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌حمه‌د رێكانى.

له‌ ديدارێكدا مه‌لا مه‌جيد سه‌‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائه‌ددين گه‌ردى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ رووبه‌ڕووى وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان ده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى رێگا چاره‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 28 Feb 2021 08:52:48 +0000