سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له باڵيۆزى ئيسپانيا له عێراق ده‌كات
رۆژى 30/3/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له خوان خۆسيه ئيسكۆبار باڵيۆزى وڵاتى ئيسپانيا له عێراق.
له ديدارێكدا سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوو، باڵيۆزى ئيسپانيا رايگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى هه‌ولێر بۆ راوێژكارى و وه‌رگرتنى بيرۆكه بووه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى كارى كوردى – ئيسپانى، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش ئيسكۆبار وتى: به‌هۆى سه‌قامگيرى و دۆخى له‌بارى شارى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ك و شارى هه‌ولێر وه‌ك ده‌رگايه‌كى ئابوورى و كار بۆ هه‌موو عێراق باره‌گاى سه‌نته‌ره‌كه له شارى هه‌ولێر ده‌بێت، وتيشى ئه‌م سه‌نته‌ره په‌يوه‌ست ده‌بێت به كونسوڵخانه و له رێگه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه‌ش ده‌توانين كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى ئيسپانيا بهێنين بۆ هه‌رێمى كوردستان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى رايگه‌ياند: له زووه‌وه كارى بازرگانى له نێوان وڵاتى ئيسپانيا و عێراق به گشتى هه‌بووه، هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان شاره‌زاى به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتى ئيسپانيان، سه‌رۆكى ژوور وتيشى: ئيسپانيا وه‌كو وڵاتێكى پێشكه‌وتوو له بواره‌كانى كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزار ده‌توانين ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان بگوازينه‌وه، پاڵپشتى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سه‌نته‌ره و به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا.